خولیایەکی بێ وێنەم بۆ یاری بالە ھەیە

خولیایەکی بێ وێنەم بۆ یاری بالە ھەیە
ھەدیل وسام یاریزانی تیپی بالەی یانەی قەرەقوش
خولیایەکی بێ وێنەم بۆ یاری بالە ھەیە

ئەو یەکێکە لەو بەھرەمەندانە کە چاوەڕوانی دوا ڕۆژێکی گەشی لێدەکرێت و ئێمەش بۆ ناساندنی ئەو کچە یاریزانە لە دیمانەیەکی تایبەتدا بە چەندین پرسیار باسی ژیانی وەرزشی خۆی لێدەکەین و ئەویش وەڵامان دەداتەوە .

دیمانە - دانا بە گزادە
سەرەتا ئەو خاتونە جیاواز لە ھەر کەسێکی دیکە ئاماژەی بەوەدا کە لە ساڵی ١٩٩٢ لە دایک بووە و دوایی ئەوەی چۆتە بەر خوێندن ھەر لەوێوە دەستی بە وەرزش کردووە و خەونەکەشی ئەوە بووە کە ببێتە یەکێک لە یاریزانە دیارەکانی گۆڕەپانی وەرزش و تایبەت بە یاری بالە .

ھەروەک ھەدیل ئاماژەی پێدا کە دەست پێکی یاریکردنی بە یاری جومناستک بووە و لە لەگەڵ ئەوەی وەک یاریزانی یاری بالە یاری کرردووە توانیویەتی خۆۆی لە گۆڕەپانی ئەو یاریە بدۆزێتەوە و سەرکەوتووبووە تێیدا .

ھەدیل ووتی لە قۆناغی ناوەندیدا یەکێک بووم لە یاریزانە گرنگەکان و لە زۆرینەی پاڵەوانێتیی و خولەکاندا بەشداریم دەکرد و لەو چەند ساڵەی بەشداریکردنییشم ئەنجامی بەرچاو کاریگەرمان ھەبووە .

کچە یاریزانەکەی یانەی قەرەقوش ووتیشی ،‌لە سەر ئاستی ناوخۆ بەشداری چەندین پاڵەوانێتیم کردووە و لە ساڵی ٢٠١٠ش وەک یانەی قەرەوقش توانیمان پلەی یەکەم مان بەدەست ھێناوە و ھەروەک لە ساڵەکانی ٢٠١٤ تا ٢٠١٦ش ئەو ئەنجامەمان لەدەست نەداوە لە خولی نایابی تۆپی بالەی یانەکانی عێراق .

ھەدیل-ی وەرشکار و یاریزانی بالە ووتی خولیایەکی بێ وێنەم بۆ یاری بالە ھەیەو ئەو یاریە لە ڕۆحی من دەژی بەھۆی ئەوەی یاریەکی لەسەر خۆیەو دوورە لە توندوو تیژی‌ی و ھەر بەرکەوتنێک .



ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە وەک کچە یاریزانێک باوەڕی بە تواناکانی خۆی ھەیەو بەھۆکاری ئەوەش کە وەک کچە یاریزانێک پابەندی مەشقەکان دەبن وە بۆ گەشە کردنی کارەکەشم لەم یاریەدا گرنگی بە مەشق دەدەم.

ھەدیل وسام ووتیشی خۆزگەو خەونی ئەوەشم ھەیە ببمە یاریزانی ھەڵبژاردەی عێراق لە یاریەکەدا کە خوازیارم بەدەستی بھێنم وەک ھەر کاتێکیش بۆ ئەوە ھەڵبژێردرێم ناتوانم باسی ھەست و خۆشیم بکەم ھەر بۆیە خوازیارم بەدەستی بھێنم .

سەبارەت بە مەشقەکانی و ئامادەکاریەکانی ھەدیل ووتی لە ھەفتەیەکدا سێ یەکەی مەشقی ئەنجام دەدەین و ئامادەکاری دەکەین .

ھەروەک ووتیشی لەگەڵ ئەو قەیرانەی ھەرێمی کوردستان و عێراقی گرتۆتەوە کاریگەری لەسەر وەرزشیش ھەبووە و بە تایبەت کە ڕاھێنانی تیپەکان کەمی کردووە .

سەبارەت بە دواکەوتنی ئاستی وەرزشی کچان ھەدیل ووتی ، بەھۆی نەبوونی پلان وەک زاڵ بوونی ھەندێک لە دابو نەریت وای کردووە کە وەرزشی خانمان بایەخێکی ئەوتۆی نەبێت و ھەر بۆیە لە چاو ھەندێک لە وڵاتان وەرزشی ئافرەتانمان لە دواوەیە .

ھەدیل دووبارە باسی خەونەکانی خۆی کرردوو ووتی ئەوەی من بیری لێ دەکەمەوە خەونەکانمە و ھیوادارم ئەو خەونانەم بێتە دیی و ئەوەی خۆم پلانم بۆی داناوە ئەویش پێشکەش کردنی باشترین ئاست و لە ئاستی نایاب .

داواکاری ھەدیل ئەوەبوو کە ھەوڵ بدرێت وەرزشی کوردستان بچێتە پێوانەییە نێو دەوڵەتیەکان و بەرز بێتەوە بۆ ئاستی جیھانی .

ھەدیل ھەر وەک ھەر کەسێکی ئاسایی پاڵپشتی خۆی بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق دووپات کردەوە و ووتی ھاندەری ھەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراقم کە نوێنەرایەتی دەکەن لە پاڵەوانێتیەکان وە ھیواداریشم ھەموو کاتێک ئاستێکی نایاب پێشکەش بکەن .

سەبارەت بە یانە دەرەکییەکان ھەدیل ووتی زۆر سەرسامم بە یانەی ڕیاڵ مەدرید و یاریزان کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەڵام لە یاری تۆپی بالە ھەڵبژاردەی بەرازیلم پێ پەسەندە بە تایبەت ئاستە بەرزەکەی یاریزان جیبا .

لە کۆتایش ھەدیل وویسام سوپاسی کردین بۆ ئەو چاوپێکەوتنە .
Top