رۆبن دەیەوێت زیاتر لەگەڵ باڤارییەکان بمێنێتەوە

رۆبن دەیەوێت زیاتر لەگەڵ باڤارییەکان بمێنێتەوە
رۆبن دەیەوێت زیاتر لەگەڵ باڤارییەکان بمێنێتەوە
ھەرچەندە ئیدارەی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی گرێبەستی ئارییان رۆبنی ھۆڵەندی لەگەڵ یانەکەی تاکو ساڵی ٢٠١٨درێژ کردووە ئەویش بەھۆی سیاسەتی یاریزانەکە لەگەڵ ئەم ئەستێرە ٣٣ ساڵیە بۆ ئەوەی بتوانن لەم ماوەیە سوودی زیارتی لێ ببینن ، ھەرچەندە لەم وەرزەدا ئەنچلۆتی ڕاھێنەری یانەی باڤاری بە شێوەیەکی سەرەکی پشتی پێ دەبەستێ لە خولەکانی ئەوروپا و ئەڵمانیا بەتایبەتی لەم دوو یارییەی ڕابردوو لەبەرامبەر ئەرسناڵ لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و خولی بۆندس لیگ لەبەرامبەر یانەی ھامبۆرگ کە دوو سەرکەوتنی گەورەیان بەدەستھێنا و مێژوو ئەوەی نوسیوەتەوە رۆبنیش رۆڵی کارای بینیوە بۆیە ئیدارەی یانەکە ھەرچی زووبوو ئەو کارەی خۆی تەواو کرد لەگەڵ ئەم یاریزانە، ھەرچەندە ئەم یاریزانە لە پێشووتر دووچاری کۆمەلێک پێکانی لەسەر یەک بوو بەڵام ئێستا گەڕاوەتەوە ئاستە ڕاستەقینەکەی خۆی و دەیەوێت زیاتر بچێتە پێشەوە ، لەم وەرزەشدا لەکۆی ١٦ یاری بەشداری کردنی ٨گۆڵی تۆمارکردوە و ٥ گۆڵیشی درووست کردووە بۆ یاریزانەکانی تر ، رۆبن ئەوەی ئاشکرا کردووە کە دڵخۆشە بە نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی و دەیەوێت زیاتر خزمەت بە یانە ئەڵمانیەکە بکات ئێستا تەنیا بیری لای تیپەکەیەتی و ھەموو ھەوڵەکانی بۆ یانەکەی دەبێت و ئارەزووی ئەوەشی کردووە کە بۆماوەیەکی درێژتر لەم تیپە ئەڵمانیە درێژە بەکاروانی وەرزشیی خۆی بدات ، ئیدارەی بایرن ئەوە دووەم گرێبەستە واژووی دەکات و پێشووتریش لەگەڵ رێبیری یاریزانی فەرەنسی واژووی کردووە و سوودی زۆری لێ بینیوە.
کارزان کانەبی
Top