ڤینگەر خولی چینی ڕەت کردەوە

ڤینگەر خولی چینی ڕەت کردەوە
ڤینگەر خولی چینی ڕەت کردەوە
ئارسین ڤینگەری ڕاھێنەری یانەی ئەرسناڵ و بەڕەگەز فەرەنسی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا خولی چینیم ڕەت کردۆتەوە و ئامادەیە نییە بچێتە ئەم خولە ھەرچەندە ئێستا زۆربەی یاریزانە بەناوبانگەکانی ئەوروپا و ئەمریکا ڕاھێنەرە بەتواناکان ڕوویان لەم خولە کردووە بۆ ئەوەی ھێزیەکی تر بەم خولە ببەخشن و زیاتر بەھێزی بکەن، بەڵام ئارسین ئەوەی بەفەرمی ڕەت کردۆتەوە و رۆژنامەی تەلیگرافی بەریتانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا ڤینگەر چوونی بۆ چین ڕەت کردۆتەوە ، ھەرچەندە بڕی ٣٠ملیۆن جونەیی ئیستەرلینیان بۆ ئەم ڕاھێنەرە فەرەنسیە دانابوو وەکو مووچەی ساڵانەی کە یەکێکە لە بەرزترین مووچەکانی لە مێژووی ڕاھێنەرایەتی ، ھەرچەندە گرێبەستی ئەم ڕاھێنەرە لەگەڵ یانەی ئەرسناڵ لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بە کۆتایی دێت، تاکو ئێستاش دیار نییە کە داھاتووی ڤینگەر لەگەڵ چ یانەیەک و چ خولێک دەبێت.
کارزان کانەبی
Top