میلان واز لە فابریگاس ناھێنێت
ئیدارەی یانەی میلانی ئیتالی دەیەوێت خۆی زیاتر بەھێز بکات لە خولی ئیتالی بۆیە لە ئێستادا ھەموو ھەولێکی خستۆتە گەڕ بۆ گواستنەوەی یاریزانی ئیسپانی و یانەی چێلسی ئینگلیزی سیسک فابریگاس بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی ھاوینە ئەم یاریزانە بکاتە ئامانج بۆ ڕاھێنەری یانەکەی، میدیاکانی ووڵاتی ئینگلتەراش ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا ئیدارەی یانەی میلانی ئیتالی ئامادەیە بڕی ٣٠ملیۆن یۆرۆ بداتە ئەو یاریزانە بۆ ئەوەی بێتە ریزی یانەی میلان و لە خولی کالچۆ بە درێسی یانە ئیتالیەکە بەدیار بکەوێت، ئامانجی یانە ئیتالیەکە بەھێز کردنی ھێلی ناوەڕاستی تیپەکەیەتی کە ئێستا وەکو پێویست نییە و فابریگاس ئەزموونی زۆری ھەیە لە ھێلی ناوەڕستدا، لەبەرامبەریشدا تاکو ئێستا فابریگاس بەفەرمی ئەوەی ئاشکرا نەکردووە کەوا بەیەکجاری ریزی یانەی بلوز بەجێ بھێلێت.
کارزان کانەبی
