یانەیەکی ئەڵمانی گرنگی بە براڤۆ دەدات

یانەیەکی ئەڵمانی گرنگی بە براڤۆ دەدات
یانەیەکی ئەڵمانی گرنگی بە براڤۆ دەدات
یانەی لایبزیکی ئەڵمانی دووەمی ریزبەندی خولی بۆندس لیگی ئەڵمانیا کە ئەمساڵ بە ئاستێکی شایستە دەرکەوتووە لە خولەکە و نیازی ئەوەی ھەیە ڕکابەری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی بکات لەسەر شەڕی بەدەستھێنانی نازناوی خولەکە ، بۆیە لەئێستادا ئیدارەی یانەی لایبزیک دەیەوێت بە ھەر نرخێک بێت ھێلی گۆڵپارێزی تیپەکەی بەھێز بکات و بیر لە ھێنانی کلاودیۆبراڤۆی گۆڵپارێزی یانەی مان سیتی و ھەڵبژاردەی چیلی بگوازێتەوە ریزی تیپەکەی ، رۆژنامەکانی ووڵاتی بەرتانیاش ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا ئیدارەی یانەی لایبزیک بە ھەموو ھێزی خۆیانەوە ھاتونەتە سەر ھێل بۆ ئەوەی ئەم گۆڵپارێزەی ئەمریکای لاتینی بگوازێتەوە و تیپەکەی زیاتر بەھێز بکات ، بەڵام تاکو ئێستا گواردیۆلای ڕاھێنەری یانەی مان سیتی کە خۆی ھۆکاری سەرەکی بووە بۆ گواستنەوەی ئەم گۆڵپارێزە تا ئێستا ھیچ قسەیەکی لەم بارەیەوە نەکردووە.
کارزان کانەبی
Top