زاخۆ لە خولی کوردستان ناکشێتەوە
دوای ئەوەی ھەفتەی ڕابردوو بەھۆی شەڕو ئاژاوە گێرییەوە گرفت لەنێوان بەشێک لە ھاندەرانی زاخۆ و یانەی کەرکووک روویدا کە چەند ھەوادارێکی زاخۆ وشەی ڕەگەزپەرستیان لە دژی یانەی کەرکووک بەکار ھێنا بۆیە لە ناو شەقامی وەرزشی کوردستانیش دەنگۆی ئەوەە بلاوکرایەوە یانەی زاخۆ بەلێنی ئەوەی داوە ئەگەر لە ھەر کاتێک سزا بدرێن لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان ئەوا لە خولی کوردستان دەکشێنەوە لەم بارەشەوە سەگڤان سەعید سەرپەرشتیاری تۆپی پێی یانەی زاخۆ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ھۆکاری کێشەکە یاریزانانی کەرکووک بوون کە ئەوان بە بە تووڕەیی ھاتنە نێو یاریگا و دیار بوو بۆ سێ خاڵی یارییەکە ھاتبوون ئەوان بە کۆمەلێک ھاندەرانی وەرزشیی ھاتبوونە زاخۆ ، بەڵام کە تووشی شکست بوون ئەوان بە توڕیەوە ھاندەرەکانیان ھاتنە نێو یاریگا و ھێرشیان کردە سەر ناوبژیوان و پۆلیسی یاریگاو ئەوان ھۆکار بوون بۆ درووست بوونی کێشەکە، لەبارەی بەکارھێنانی ووشەی داعش سەگڤان گوتی" ھاندەرانی ئێمە وایان نەگوتووە تەنیا چەند مندالێک کە تۆپیان دەھێناوە ئەوانە قسەیان کردووە ھاندەرانی ئێمە قسەی وایان نەکردووە ، لە بارەی ئەگەری سزادانیان و پاشەکردنیان لە خولی کوردستان سەگڤان گوتی" ئێمە بەھیچ شێوەیەک پاشەکشە ناکەین لە خولێک کە لەژێر ناوی پێشمەرگەی کوردستان بێن چونکە ئێمە ھەموومان پشتگیری لە پێشمەرگە دەکەین.
کارزان کانەبی
