لەبارەی دورخستنەوەكەی رانێری پەیامێكی لە كانتیەوە پێگەیشت
وەرزی ڕابردوو ڕانێری و کانتی ڕۆڵێکی سەرەکیان هەبوو لەبەدەستهێنانی خولی نایابی ئینگلتەرا بۆ لیستەرسیتی، بەڵام لە سەرەتای ئەم وەرزەدا کانتی ڕووی لە جێڵسی کرد و ڕانێریش بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە لە ڕاهێنەرایەتی کردنی لیستەر دوورخرایەوە.
لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر کانتی بڵاویکردەوە و ڕایگەیاند، زۆر سوپاس بۆ مستەر ڕانێری کە هەموو هاندەرانی لیستەری دڵخۆشکرد و مێژوویەکی تایبەتی بۆ یانەکە دروست کرد و هەروەها بۆ منیش.
لە ئێستادا یانەی لیستەرسیتی بە 21 خاڵ لە پلەی 17 یەمە و کێبرکێی مانەوە دەکات لە پرێمەرلیگ، هەروەها لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە یاریی چوون بە ئەنجامی 2-1 یانەی سیڤییا ئیسپانی دۆڕا.
محمد سلێمان
