ئەو پلانەی كە گواردیۆلا لە بەرامبەر ئەگوێرۆ دایناوە هاندەرانی یانەی شاهانەی دڵخۆش كرد

ئەو پلانەی كە گواردیۆلا لە بەرامبەر ئەگوێرۆ دایناوە هاندەرانی یانەی شاهانەی دڵخۆش كرد
رۆژنامەیەكی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە، سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی دڵی مەدریدییەكان خۆش دەكات.

رۆژنامەی زەسەنی بەریتانی بڵاوی كردەوە: یانەی مانچستەر سیتی رازی بووە دەستبەرداری سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی بێت بۆ یانەی ریال مەدرید.

رۆژنامەكە نوسیویەتی: پیپ گواردیۆلا متمانەی بە سێرجیۆ ئەگوێرۆ نەماوە و دەیەوێت گرنگی بە خیسۆسی یاریزانی نوێی تیپەكەی بدات كە ئێستا وەك یاریزانێكی سەرەكی بەشداری دەكات.

زەسەن دەڵێت: ریال مەدرید ئامادەیە بری (60) ملیۆن جونەیهی ئیسترلینی بداتە یانەی مانچستەر سیتی بۆ ئەوەی بۆند لەگەڵ ئەگوێرۆ واژۆ بكات، بۆ ئەمەش رەنگە سیتی بە بۆندەكە رازی بێت.

ئەگوێرۆ تەمەنی (28) ساڵە و لە ساڵی (2011) لەریزی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدەوە پەیوەندی بە یانەی مانچستەر سیتی كرد.

محمد سلێمان
Top