ئەمڕۆ و سبەی چارەنووسی سێ پلیتەکەی تری گەیشتن بە چوار گۆشە ئاشکرا دەبێت

ئەمڕۆ و سبەی چارەنووسی سێ پلیتەکەی تری گەیشتن بە چوار گۆشە ئاشکرا دەبێت
لە خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان
ئەمڕۆ و سبەی چارەنووسی سێ پلیتەکەی تری گەیشتن بە چوار گۆشە ئاشکرا دەبێت
کارزان کانەبی
لە درێژەی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی کوردستان بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە و سبەی ھەینی دواین گەڕی یارییەکانی خولەکە لە نێوان یانەکان یەکلایببێتەوە بە پلێتی گەیشتن بە چوار گۆشەی زێرین ئاشکرا ببێت، یانەکان ھەوڵی گەیشتن بە چوار گۆشەی زێرین دەدەن، بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کۆمەڵەی دووەم سێ یاری گرنگ و چارەنووساز بەرێوە بچێت ، یانەی زاخۆی پێشەنگی یانەکان دەچێتە شاری کەلار و لەسەر یاریگای ئەو شارە ڕووبەرووی یانەی شێروانە دەبێتە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو یانە ئامادەکارییەکی باشیان کردووە چونکە پلەکانی یەکەم و دووەمیان گرتووە و ھەموو ھەولێکیان بۆ گەیشتنە بە چوار گۆشەی زێرین و زاخۆش بە یەکسان بوون خۆی دەگەینێتە چوار گۆشەی زێرینی خولەکە و شێروانەش پشت بە یاریگاو کوڕانی شارەکەی دەبەستێ بۆ ئەوەی خۆی بگەینێتە چوار گۆشەی زێرین، لەلایەکی دیکەوەش لە کەرکووکی دڵی کوردستان ھەردوو یانەی کەرکووک و ئارارات ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی کەرکووک تەنیا چاویان لە سەرکەوتنە بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ خۆیان بگەینە چوار گۆشەی زێرینی خولەکە و ئاراراتیش لە پیرمامەوە بۆ سێ خاڵ چۆتە کەرکووک بۆ ئەوەی بە شایستەیی خۆی بگەینێتە چوار گۆشەی زێرینەوە بۆیە ئەم یارییەش بۆ ھەردوو یانە گرنگی تایبەتی خۆی ھەیە و چارەنووسازە و ڕاھێنەرانی ھەردوو یانەکەش باشترین ئامادەکارییان کردووە، لە شاری سلێمانیش ھەردوو یانەی گارە و سیروانی نوێ شەڕی مانەوە لە خولەکە دەکەن ، یانەی سیروانی نوێ بە بردنەوە و یەکسان بوون خۆی لە خولەکە دەیھێلێتەوە و لەبەرامبەریشدا یانەی گارە جگە لە سەرکەوتن ھیچ شتێکی تر دادی نادات بۆ ئەوەی بتوانێ ھەر چی نەبێت لە خولەکە بھێلێتەوە ئەم یارییەش بۆ ھەردوو یانە گرنگی خۆی ھەیە، سبەی ھەینیش سێ یاری گرنگ و بەھێز لەنێوان یانەکانی بەرێوەدەچێت و تیپەکان شەڕی پلێتێک و مانەوە لە خولەکە دەکەن، لە ھاوینە ھەواری پیرمام ھەردوو یانەی پێشمەرگەی ھەولێرو ھەولێر لە دێربی پایتەختدا ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە ئەم یارییەش بۆ ھەردوو یانە گرنگی خۆی ھەیە ، پێشمەرگە بە پشت بەستن بە یاریگاو ھاندەران ئەم یارییە گرنگە ئەنجام دەدات بە یەکسان بوون و بردنەوە ڕاستەوخۆ خۆی دەگەینێتە چوار گۆشەی زێرین و ھەولێریش جگە لە بردنەوە ھیچی تر دادی نادات،دھۆکیش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی برایەتی دەکات دھۆک لەم یارییە شەڕی سەرکەوتن و مانەوە دەکات لە خولی کوردستان و بڕایەتیش بە یەکسان بوون خۆی لە خولەکە دەھێلێتەوە بۆیە ھەردوو یانە ھەموو چەکەکانی خۆیان لەم یارییە تاقی دەکەنەوە،زێرەڤانیش لەسەر یاریگای خۆی و لەبەردەم ھاندەرانی میوانداری گازی باکووری کەرکووک دەکات بۆ ئەم یارییەش ھەردوو یانە ھەموو ھەولێک دەدەنەوە بۆ ئەوەی لە خولەکە بمێنەوە ، زێرەڤانی ھەوڵی مانەوە دەدات بۆ ئەوەی دڵی ھاندەرانی ڕازی بکات و گازی باکووریش بۆ سێ خاڵی یارییەکە دەچێتە دھۆک بۆ ئەوەی مانەوەی خۆی لە خولەکە یەک لای بکاتەوە و یەکسان بوونیش لە سوودی ئەوان دەبێت، سەرجەم یارییەکانیش لەکاتژمێر٣ی دوای نویەرۆ بەرێوە دەچێت .
ریزبەندی کۆمەڵەی یەکەم
١- نەورۆز ١٩ خاڵ
٢- پێشمەرگەی ھەولێر ١٦ خاڵ
٣- ھەولێر ١٥ خاڵ
٤- گازی باکوور ١٣ خاڵ
٥- برایەتی ١٣ خاڵ
٦- دھۆک ١١ خاڵ
٧- زێرەڤانی ١٠ خاڵ
ریزبەندی کۆمەڵەی دووەم
١- زاخۆ ١٧
٢- شێروانە ١٦ خاڵ
٣- کەرکووک ١٦ خاڵ
٤- ئارارات ١٦ خاڵ
٥- ھەندرێن ١٥ خاڵ
٦- سیروانی نوێ ١١ خاڵ
٧- گارە ٨ خاڵ
Top