میلان شورشێک بەرپا دەکات

میلان شورشێک بەرپا دەکات
میلان شورشێک بەرپا دەکات
یانەی میلانی ئیتالی بەنیازی لە ماوەی گواستنەوە ھاوینە ژمارەیەک یاریزان بگوازێتەوە بۆریزی پێکھاتەی یانەکەی بەتایبەتی یاریزانانی ھێلی ھێرشبەری کە ژمارەیەک یاریزانیان کردۆتە ئامانج بۆ ئەوەی لەم ماوەیە درێسی یانە ئیتالیەکەیان لەبەر بکەن، یانەی میلان لەلایەن وەبەرھێنەرە چینیەکان سەرپەرشتی و بەرێوە دەبرێت بۆیە ئێستا بیر لە ھێنانی ھەریەک لە یاریزانان ئۆبامینگی گابۆنی و یاریزانی یانەی دۆرتمۆند و ئەلێکس شانسێزی یاریزانی ھەڵبژاردەی چیلی و یانەی ئەرسناڵ و لۆکاس پێرێزیش دەکەن بۆ ئەوەی ئەم یاریزانانە بھێنە ریزی یانەکەیان یانەی میلان دەیەوێت ڕکابەری لەگەڵ یانە گەورەکان بکات لەسەر ھێنانی ئەم یاریزانە بەتوانایانە بۆ ریزی یانەکانیان ، ئیدارەی تازەی میلان دەیەوێت بە کڕینی ئەم یاریزانانە ناوی خۆی لە ریزی یانە گەورەکانی ئەوروپا تۆماربکات چونکە چەندین یانە لە ھەوڵی ئەوەیە یانەکان دەستبەرداری ئەم یاریزانانە بن بۆ ئەوەی گرێبەستیان لەگەڵ واژوو بکەن.
کارزان کانەبی
Top