میلانی ئیتالی گرنگی بە بنزیمە دەدات

میلانی ئیتالی گرنگی بە بنزیمە دەدات
میلانی ئیتالی گرنگی بە بنزیمە دەدات
یانەی ئەی سی میلانی ئیتالی بەردەوامە لە چاودێری کردنی یاریزانانی خولەکانی ئەوروپا بۆ ئەوەی بتوانێ بیان گوازێتەوە ریزی یانەکەیان بۆ باشتر بوونی ئەنجامی تیپەکەی لە خولی یانەکانی ئیتالیا، لە ئێستادا ئیدارەی یانەی میلان لە ھەوڵی ئەوەیە گرێبەستێک پێشکەشی بنزیمەی یاریزانی فەرەنسی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بکات بۆ ئەوەی لە خولی ئیتالی بە درێسی یانەکەی دەربکەوێت، بەڵام تاکو ئێستا یانەی ریال مەدرید ھیچ قسەیەکی لەسەر رۆیشتنی ئەم یاریزانە نەکردووە ، رۆژنامەکانی ووڵاتی ئیتالیاش ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا کۆمەڵە ھاونیشتیمانیە چینیەکانی خاوەنی یانە ئیتالیەکە لە ھەوڵی ئەوەدان بۆ ئەوەی کریم بنزیمە بگوازنەوە بە بەھێزیش ھاتونەتە سەر ھێل بۆ ھێنانی ئەم یاریزانە فەرەنسیە.
کارزان کانەبی


Top