میسی بە نیازی ھێنانەوەی گواردێولایە
دوای ئەوەی شکستە گەورەی یانەی بارسێلۆنا چێشتی لەسەر دەستی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بە ئەنجامی(٤-٠)گۆڵ، یاریزانانی یانەی بلوگرانا تووشی ھەڵچوونێک بووینە لە دژی ڕاھێنەری یانەکەیان ئەنرێکی بەھۆی ئەوەی کە پێکھاتەی گونجاوی لە یارییەکە دیاری نەکردووە ، ھەر بۆیە رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا لونێل میسی ئەستێرەی یانە ئیسپانیەکە پەیوەندی بە پیپ گواردیۆلای ڕاھێنەری پێشووی یانەکە و ئێستای مان سیتی کردووە بۆ ئەوەی جارێکی تر پەیوەندی بە یانەی بلوگرانا بکاتەوە بۆ سەرپەرشتی کردنی مەشقی یانەکە، ئەو رۆژنامەیە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کەوا میسی بە ئیدارەی یانە کەتالۆنیەکەی گوتووە کەوا دەیانەوێ گواردیۆلا بگەرێنەوە و پەیوەندیشیان پێوە کردووە ئێستا لە گفت و گۆدان ، پێشووتریش گواردیۆلا لە ساڵی ٢٠٠٨تاکو٢٠١٢ لەریزی یانە کەتالۆنیەکە بووە و چەندین ئەنجامی گەورەی تۆمارکردووە، بەڵام ئێستا گرێبەستی پیپ لەگەڵ یانەی مان سیتی تاکو ساڵی ٢٠١٩یە بۆیە پێش بینی ناکرێ گرێبەستەکەی ھەڵوەشێنێتەوە چونکە لەماوەی دەست بەرکاربوونی چەندین گۆڕانکاری لە پێکھاتەی یانەکەی کردوە و چەندین یاریزانی بە ئارەزووی خۆی ھێناوەتە ریزی یانەکەی بۆیە تاکو ئێستا ھیچ کەسێک لەبەرپرسانی یانەی مان سیتی ئەو ھەواڵەیان پشت ڕاست نەکردۆتەوە.
کارزان کانەبی
