کۆسرەت بایز لاپەرەیەکی سپی ھەڵدەداتەوە
ھەر چەندە کۆسرەت بایز یاریزانی پێشووی یانەی ھەولێر و ئێستای یانەی شورتە بەھۆی گرفتەکانی لەگەڵ ڕاھێنەری میسری یانەی شورتەگرفتی لەگەڵ ھەردوو یاریزانان میران خەسرۆ و کۆسرەت بایز کردبوو بەھۆی ئەنجامی تیپەکانیان لە یارییەکانی خولی عێراقی، بەڵام دوای ماوەیەک لە گەڕانەوەیان بۆ شاری ھەولێرو یاری کردن لە ریزی یانەی پێشمەرگەی ھەولێر لە خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان کۆسرەت جارێکی تر پەیوەندی کردەوە بە یانەی شورتە لەم بارەشەوە کۆسرەت بایز بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئێستا بە فەرمی گەڕایەمەتەوە ریزی یانەی شورتە لە وڵاتی لوبنانەوە پەیوەندیم بە تیپەکەوە کردووە و قسەم لەگەڵ ڕاھێنەری یانەکەش کردووە ئەو بەمنی گوتووە کەوا بەفەرمی لاپەڕەیەکی سپی لە نێوان ھەردوو لامان دەکەینەوە ئەوەی روویداوە کۆتایی ھاتووە، بۆیە منیش بەفەرمی پەیوەندیم بە تیپەکە کردۆتەوە تاکو ئێستا کە گەڕاومەتەوە ھیچ قسەیەکیان نەکردووە و بەردەوامم لە مەشقەکانی تیپەکە، بە رووحیەتێکی ترەوە دەستم بە مەشقەکان کردۆتەوە بۆ ئەوەی بتوانم ئاستی خۆم بەرز بکەمەوە و بتوانن رۆڵم ھەبێت لە ئەنجامی باشی تیپەکە.
کارزان کانەبی
