ئاماری یارییەكانی هەفتەی سیازدەی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بۆ تۆپی پێ

ئاماری یارییەكانی هەفتەی سیازدەی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بۆ تۆپی پێ
ئەمرۆ هەینی یارییەكانی هەفتەی سیازدەی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان تەواو بوو و ئامارەكان بەمشێوەیە بوو:
- یانەی نەورۆز یەكەم بلیتی سەركەوتنی بۆ چوار گۆشەی زێرین بۆ خۆی مسۆگەر كرد لە كۆمەڵەی یەكەم
- لە كۆی شەش یاری سێ سەركەوتن و سێ یەكسانبوون تۆماركرا.
- لە كۆی شەش یاری (9) گۆڵ تۆماركرا.
- لە كۆی (9) گۆڵ چوار گۆڵ لە گێمی یەكەم تۆماركرا و پێنچ گۆڵ لە گێمی دووەم تۆماركرا.
- لەم هەفتەیە پێنچ لێدانی سزا هەژماركرا، كە تیاییدا هەریەكە لە یانەكانی هەولێر و دهۆك و زاخۆ توانیان گۆڵ تۆماربكەن، بەڵام یاریزانی یانەی دهۆك ئاری محەمەد لێدانێكی سزای لە دەستدا و هەروەها یاریزانی یانەی هەندرێن سەنگەر عەبدولكەریم لێدانی سزای بەرانبەر یانەی گارە لە دەستدا.
- گۆڵپارێزی یانەی گازی باكوور نەریمان خدر توانی بۆ دووەم جار لەم وەرزدا لێدانی سزا دووربخاتەوە، كاتێك لە یاری هەولێر و گازی باكوور و دهۆك و گازی باكوور لێدانی سزای دوورخستنەوە و تیپەكەی لە دوو دۆرانی مسۆگەر رزگار بكات.
- هەریەكە لە یاریزانان (عەلی محەمەد ئەمین) لە یانەی (شێروانە) و (میران كەریم) لە یانەی (پێشمەرگەی هەولێر) و (بەڵێن وەشیار) لە یانەی (هەولێر) لە پێشەنگی گۆڵكارانی خولەكە دێن بە تۆماركردنی (5) گۆڵ.
- لەگەڵ تەواوبوونی یارییەكاین ئەم هەفتەیە هەردوو یانەی هەولێر و شێروانە بەهێزترین هێڵی هێرشبەری خولەكەن بە تۆماركردنی (13) گۆڵ و یانەی برایەتی خاوەنی لاوازترین هێڵی هێرشبەرە بەتۆماركردنی (4) گۆڵ.
- یانەی برایەتی خاوەنی بەهێزترین هێڵی بەرگریە تەنیا چوار گۆڵی لێتۆماركراوە و یانەی گارە خاوەنی لاوازترین هێڵی بەرگریە (13) گۆڵی لێ تۆماركراوە.
- یانەی گارە لەم هەفتەیە تامی یەكەم بردنەوەی كرد دوای ئەوەی توانی لە یانەی هەندرێن بباتەوە بە ئەنجامی (1-0) گۆڵ.
- یانەی نەورۆز خاوەنی زۆرترین بەدەستهێنانی سەركەوتنە لەم وەرزە دوای ئەوەی لە 5 یاری سەركەوتنی بە دەستهێناوە و هەردوو یانەی زێرەڤانی و گارە تەنیا لە یەك یاری سەركەوتنیان بە دەستهێناوە.
- یانەی ئارارات تا ئێستا لە كاتی ئاسایی یارییەكان تووشی شكست نەبوو تەنیا لە یەك یاری بە بریاری یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بەرانبەر یانەی شێروانە بە ئەنجامی (3-0) گۆڵ بەدۆراو هەژماركرا و یانەی گارە خاوەنی زۆرترین دۆرانە، كاتێك لە پێنج یاری تووشی شكست بوو.
- هەریەكە لە یانەكانی (زێرەڤانی، گازی باكوور، برایەتی، ئارارات) خاوەنی زۆرترین یەكسانبوونن لە حەفت یاری تووشی یەكسانبووینە و هەریەكە لە یانەكانی (نەورۆز، پێشمەرگەی هەولێر، شێروانە، كەركووك) خاوەنی كەمترین یەكسانبوونن لە چوار یاری یەكسانبووینە.
- هەردوو یانەی سیروانی نوێ و برایەتی تا ئێستا لە قۆناغی دووەم هیچ گۆڵێكیان تۆمارنەكردووە لە پێنج یاری واتا هێرشبەرانی هەردوو یانە ماوەی زیاتر لە (450) خولەكە گۆڵیان تۆمارنەكردووە.
ئەنجامی یارییەكانی ئەم هەفتەیە بەمشێوەیە بوو:
كۆمەڵەی یەكەم
هەولێر - نەورۆز 1-2
برایەتی - پێشمەرگەی هەولێر 0-0
گازی باكوور - دهۆك 2-2
ریزبەندی كۆمەڵەی یەكەم
1- نەورۆز 19 خاڵ
2- پێشمەرگەی هەولێر 16 خاڵ
3- هەولێر 15 خاڵ
4- گازی باكوور 13 خاڵ
5- برایەتی 13 خاڵ
6- دهۆك 11 خاڵ
7- زێرەڤانی 10 خاڵ

كرمەڵەی دووەم
ئارارات - سیروانی نوێ 0-0
زاخۆ - كەركووك 1-0
گارە - هەندرێن 1-0
ریزبەندی كۆمەڵەی دووەم
1- زاخۆ 17
2- شێروانە 16 خاڵ
3- كەركووك 16 خاڵ
4- ئارارات 16 خاڵ
5- هەندرێن 15 خاڵ
6- سیروانی نوێ 11 خاڵ
7- گارە 8 خاڵ
خشتەی یارییەكانی دواین هەفتەی قۆناغی دووەمی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بەمشێوەیە:
كۆمەڵەی یەكەم
پێشمەرگەی هەولێر - هەولێر
دهۆك - برایەتی
زێرەڤانی - گازی باكوور
كۆمەڵەی دووەم
سیروانی نوێ - گارە
كەركووك - ئارارات
شێروانە - زاخۆ
یارییەكانی ئەم هەفتەیە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزی
Top