سبەی ھەولێرو نەورۆز، برایەتی و پێشمەرگەی ھەولێر شەڕی چوار گۆشە دەکەن

سبەی ھەولێرو نەورۆز، برایەتی و پێشمەرگەی ھەولێر شەڕی چوار گۆشە دەکەن
لە خولی نایابی کوردستان
سبەی ھەولێرو نەورۆز، برایەتی و پێشمەرگەی ھەولێر شەڕی چوار گۆشە دەکەن
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان بڕیارە سبەی پێنج شەممە و رۆژی ھەینی لە ھەفتەی سێزدەھەمی خولەکە لە قۆناخی دووەم شەش یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانە بەشداربووەکانی خولەکە بەرێوەبچێت، لە کۆمەڵەی یەکەم بڕیارە سبەی پێنج شەممە لە لەسەر یاریگای شەھید فەرەنسۆ ھەریری لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی ھەولێرو نەورۆز ڕووبەرووی یەکتری ببەنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی ھەولێر بەسەرپەرشتی یوسف کاکێ ڕاھێنەر ئامادەکارییەکی باشی کردووە بە ئامانجی بەدەست ھێنانی سێ خاڵی یارییەکە و سەرکەوتن بۆ چوار گۆشەی زێرینی خولەکە ھەولێر بۆ ئەم یارییە دەیەوێت سوود لە یاریگاو ھاندەران وەربگرێت بۆ ئەوەی بە ئاسانی سێ خاڵە بخاتە سەر کۆی خاڵەکانی تری و بە ئاسانی قۆناخی داھاتوو مسۆگەر بکات، کوڕانی نەورۆزی سلێمانیش بەسەرپەرشتی یاسین عەبدولمەناف ئامادەکاری پێویستیان ئەنجام داوە بۆ ئەوەی درێژە بە ئەنجامە باشەکانیان بدەن و لەدەرەوەی یاریگای خۆیان بتوانن لەبەرامبەر کوڕانی قەڵا ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و خۆیان لە گەیشتن بۆ قۆناخی چوار گۆشەی زێرین یەک لای بکەنەوە بۆیە پێش بینی دەکرێ ئەم یارییە لوتکەی یارییەکان بێت، لە شاری ھەولێریش یانەی برایەتی لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی پێشمەرگەی ھەولێر دەکات ئەم یارییەش بە دێربی پایتەخت دێتە ھەژمارکردن بۆ ئەم یارییەش سەمیر بابۆ چاوی لەوەیە بتوانێ بە سێ خاڵی یارییەکە بگەرێتەوە پیرمام و بتوانێ خۆی بگەینێتە چوار گۆشەی زێرین و لەبەرامبەریشد کوڕانی برایەتی بە پشت بە ستن بە ھەردوو ئەستێرەی تازەی یانەکە ھەڵگورد مەلا محەمەد و ھونەر ئەحمەد شەڕی پێشمەرگەکانی سەمیر بابۆ بکەن بۆ ئەوەی بە ھەر نرخێک بێت خۆیان بگەینە قۆناخی داھاتوو ئەم یارییەش گرنگی تایبەتی خۆی ھەیە بۆ ھەردوو یانە، لە شاری کەرکووکیش یانەی گازی باکوور ڕووبەرووی یانەی دھۆک دەبێتەوە ئەم یارییەش بۆ ھەردوو یانە گرنگی خۆی ھەیە دھۆکییەکان بەھیوای مانەوە لە خولەکە ، یاریزانانی گازی باکووریش بە ھیوای سێ خاڵی یارییەکە شەڕی ئەنجام دەکەن، لە کۆمەڵەی دووەمیش رۆژی ھەینی سێ یاری بەرێوە دەچێت، یانەی ئارارات لە پیرمام میوانداری سیروانی نوێ دەکات ، ئەم یارییەش بە یەکێک لە یارییە بەھێزەکان دێتە ھەژمار کردن چونکە ھەردوو یانەکە بە کۆمەلێک خەون ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە ئارارات بە ھیوای گەیشتن بە چوار گۆشەی زێرین و باڵا دەستی نواند و سیروانی نوێش ھەوڵی سێ خاڵ دەدات ، یانەی زاخۆش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری کەرکووکی پێشەنگ دەکات ئەم یارییەش بۆ ھەردوو یانە گرنگی تایبەتی خۆی ھەیە چونکە ھەردوو یانەکە چاویان لە قۆناخی داھاتووە بۆیە شەڕی پلێتی چوار گۆشەی زێرینی خولەکە دەکەن، لە شاری دھۆکیش یانەی گارە میوانداری ھەندرێن دەکات، گارە دابەزینی مسۆگەر کردووە و ھەندرێنیش چاوی لە بەدەستھێنانی سەرکەوتنە بۆ ئەوەی بتوانێ خۆی بگەینێتە قۆناخی داھاتووی خولەکە، سەرجەم یارییەکانیش لەکاتژمێر ٣ی دوای نیوەرۆ بەرێوە دەچێت.
ریزبەندی یانەکان
کۆمەڵەی یەکەم
١-نەورۆز ١٦خاڵ
٢-ھەولێر١٥خاڵ
٣-پێشمەرگەی ھەولێر١٥خاڵ
٤-گازی باکور١٢خاڵ
٥-برایەتی١٢خاڵ
٦-زێرەڤانی ١٠خاڵ
٧-دھۆک١٠خاڵ
کۆمەڵەی دووەم
١-کەرکووک١٦خاڵ
٢-شێروانە ١٦خاڵ
٣-ھەندرێن ١٥خاڵ
٤-ئارارات١٥خاڵ
٥-زاخۆ١٤خاڵ
٦-سیروانی نوێ١٠خاڵ
٧-گارە ٥خاڵ



Top