چەند یاریزانێك پەیوەندیان بە هەردوو یانەی زاخۆ و برایەتی كرد
یانەی برایەتی بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یاریزان هونەر ئەحمەد تا كۆتایی وەرزی ئەمساڵی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان مۆركرد وا بریارە لەم هەفتەیە بەرانبەر یانەی پێشمەرگەی هەولێر یەكەم یاری خۆی لەگەڵ یانە نوێیەكەی ئەنجام بدات.
یانەی زاخۆ بریاری دا نۆ یاریزانی تیپی لاوان سەربخات بۆ تیپ دووەمی یانەی زاخۆ بەشداربوو لە خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان، چونكە زۆربەی یاریزانە سەركییەكان بۆ تیپی یەكەمی یانەكە سەركەوتن تاوەكو بەشداری لە خولی نایابی عێراق بكەن.
یاریزانەكانیش بریتین لە: (ساڵح سەبری، هەكار خالید، رێبەر نازی، شێرزاد عەبدولسەلام، محەمەد بشیر، سەبری شڤان سەبری، عومەر عەبدولكەریم، سەباح حەسەن، هۆگر عەبدال).
وا بریارە ئەم یاریزانانە یەكەم یاری خۆیان بەرانبەر یانەی كەركووك ئەنجام بدەن.
رێبین رەمزی
