کوردێک چووە ریزی یانەیەکی قەتەری
سەیفەدین فەتاح ڕاھێنەرو یاریزانی تیپی تۆپی سەرمێزی یانەی سلێمانی دوای پێشکەش کردنی ئەو ئاستە بەرزەی لە خولی عێراقی و دەرەوەی عێراقیش بۆیە بە ھۆی ئاستە بەرزەکەی وای لە ڕاھێنەری تیپی غەرافەی قەتەری کرد کەوا گرێبەستێک لەگەڵ یاریزانێکی کورد واژوو بکەن و لە سلێمانیەوە بیگوازنەوە ووڵاتی قەتەر ، لە بارەی چوونی ئەم یاریزانەش بۆ ریزی یانەی غەرافەی قەتەری سەیفەدین فەتاح بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" من وەکو ھەر یاریزانێکی تر لەلایەن ڕاھێنەری یانەی غەرافەی قەتەری کاپتن محەممەد جەبار ئەویش دوای ئەوە ھات کە توانیم ئاستێکی بەرز لە یارییەکانی ناوەخۆی و دەرەوەی عێراقیش پێشکەش بکەم بۆیە ئەوانیش وەکو یاریزانێکی پیشەگەر گرێبەستیان لەگەڵم واژوو کرد بۆ ئەوەی لەخولی پلەیەکی ئەو ووڵاتەیان یاری بۆ یانەی غەرافە بکەم و ئێستاش ماوەی یەک ھەفتەیە لە قەتەر دەستم بە مەشقەکان کردووە بەھیوای ئەوەم وەکو یاریزانێکی کورد ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەم و ببمە جێگای متمانەی ئەوان بم و لەگەڵ تیپەکەش ئەنجامێکی دڵخۆشکەر بێت و بۆ ئەوەی لە ئاست ئەو متمانەی ئەوان بم، گوتیشی " ماوەی گرێبەستەکەم بۆ یەک وەرزە دەمەوێت ئەوەی لە توانام بێت خزمەت بکەم بەم یارییە و بەم تیپە تازەم بۆیە ھەوڵەکانی خۆم بەردەوام دەکەم بۆ زیاتر بەرەووپێشچوونی ئاستی خۆم لەگەڵ یانەی غەرافە و دڵم خۆشە کەوەکو یاریزانێکی پیشەگەر یاری بکەم لە خولی قەتەری.
کارزان کانەبی
