مەزن محەممەد یاوەری شاندی ھەڵبژاردەی عێراق ناکرێت
ھەرچەندە ماوەی دوو ساڵە مەزن محەممەدی ڕاھێنەری تیپی فوتسالی یانەی ئافرەتانی ھەولێر یاوەری ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کچانی عێراق و ئامادەکاری دەکات لەگەڵ ھەڵبژاردەکە وەکو یاریدەدەری ڕاھێنەری ھەڵبژاردەکە رۆڵی کارای بینیوە لە دەستنیشان کردنی یاریزانان بۆ ھەڵبژاردەکە ، بەڵام بەر لە گەشت کردنی ھەڵبژاردەکە بۆ ووڵاتی لوبنان بۆ بەشداری کردن لە پاڵەوانیەتی رۆژئاوایی ئاسیا ناوی لە لیستی گەشتکەرانی ھەڵبژاردەکە ناکرێت لە بارەی یاوەری نەبوونی ھەڵبژاردەی کچانی عێراقیش مەزن محەممەد بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" خۆشم نازانم بۆچی ناوم لەگەڵ تیپەکە نەبووە لە کاتێک من یاریدەدەری ڕاھێنەری ھەڵبژاردەکەم،من ماوەی دوو ساڵە لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی کچانی عێراقم و بەر لە گەشتی ھەڵبژاردەکە ئامادەکاریمان کردووە لەگەڵیان لە شاری سلێمانی دواجار منیان بانگەشت نەکردووە بۆ ئەم گەشتە منیش ئەم ھەواڵەم بە سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق گوتووە ، بەمنی وتووە مافت بۆ وەردەگرمەوە ھەرچەندە پاڵەوانیەتیەکە ھەڵوەشایەوە بەڵام دواجار ھەڵبژاردەکە گەشتی لوبنانی کرد، گوتیشی " ماوەی دوو ساڵە بەفەرمی گرێبەستم لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی عێراقی ھەیە کە وەکو یاریدەدەر لەگەڵ ھەڵبژاردەی کچان کارم کردووە و رۆڵم ھەبووە لە مەشقەکان و دەستنیشان کردنی یاریزانان و خۆ ماندوو کردنم لەگەڵ ھەڵبژاردەکە، بەڵام دواجار منیان بەم شێوەیە لێ کرد، من تاکو ئێستا ھۆکارەکەشم بۆ ڕوون نەبۆتەوە کە بۆچی دوای ئەم ھەموو ماندوو بوونە کەچی کوردێک بە ڕەوا نەزانن بۆ یاوەری نەکردنی تیپێک کە بە بێ ھیچ ھۆیەک منیان لەگەڵ شاندە کە دانەناوە لە کاتێکدا من ئەم ھەموو مندوو بوون و ئەرکەم کێشاوە لەگەڵ ھەڵبژاردەی کچانی عێراق و ئامادەکاری پێوستم لەگەڵ تیپەکە کردووە بۆیە ئێستا لە چاوەڕوانی ئەوەم بزانم سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراقی چیم بۆ دەکات، سوپاسی ھەموو ئەوکەسانەش دەکەم کەوا پشتگیریان کردم بە ھەر جۆرێک بێت کە پشتگیری خۆشیان بۆ من دووبارە کردووە.
کارزان کانەبی
