خولی راهێنەری (C) ئاسیوی لە هەولێر دەكرێتەوە

خولی راهێنەری (C) ئاسیوی لە هەولێر دەكرێتەوە
وا بریارە رۆژی هەینی كاتژمێر 10:30 خولەكی بەیانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان خولێكی راهێنەرایەتی (C) ئاسیوی بۆ راهێنەرەی یانەكانی كوردستان بكاتەوە بەمەبەستی وەرگرتنی بروانامەی (C) ئاسیوی، كە باوەر پێكراوە لە لایەن یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا.
بۆ ئەم مەبەستە 23 راهێنەر پالێوراون بەشداری لەم خولە بكەن، كە ماوەی دوو هەفتە دەخاینێت و رۆژانە بەیانیان و ئێواران بەشێوەی پراكتیكی و تێوەری لە یاریگەی دووەمی شەهید فرەنسۆ هەریری و هۆڵی كۆنگرەكانی یانەی هەولێر ئەنجام بدرێت.
ئەم راهێنەرانەی خوارەوە بەشداری لە خولەكە دەكەن، كە پالێوراون لە یانەكانیان:
1- كاروان سەباح عەبدوڵڵا (یانەی گارە)
2- رەفیق سەعید سەعدوڵڵا (یانەی سۆران)
3- ئامانج مەحمود محەمەد (یانەی بروسك)
4- فاخیر محەمەد عەلی (یانەی هەولێر)
5- زەیا حەكیم حەمید (یانەی شێروانە)
6- پیران فایق شەریف (هەولێر)
7- سامان تاهیر قادر (گەرمیان)
8- رزگار سەلیم عومەر (یانەی ئارارات)
9- قاسم جەمیل مەحمود (یانەی گازی باكوور)
10- یونس سەلێمان نوری (یانەی كۆیە)
11- ستار محەمەد رەشید (كەركووك)
12- فەرحان جەبار عەلی (هەولێر)
13- فەتحی قەرەنی ساڵح (یانەی پێشمەرگەی هەولێر)
14- وریا سەباح هەمزە (یانەی هەندرێن)
15- كامیل جەلال عەلی (سلێمانی)
16- كەیفی عەبدولرەحمان (یانەی زێرەڤانی)
17- خۆزی حەمید عەبدوڵڵا (یانەی دهۆك)
18- محەمەد عوسمان حەمەد (یانەی برایەتی)
19- كاروان حوسێن عوسمان (پارئۆلۆمپیك)
20- هیوا ئەحمەد جەعفەر (هەڵەبجەی شەهید)
21- عەبدوڵڵا سەڵاحەدین (چەمچەماڵ)
22- نەجات فەخرەدین كەریم ( كەركووك)
23- كاروان جەلال عەلی (سلێمانی)
جێگەی باسە ئەم خولە بەشێوەیەكی خۆراییە بۆ راهێنەرە بەشداربووەكان.
رێبین رەمزی
Top