سان جێرمان بە نیازی ڕفاندنی ئەگویرۆیە
یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بە وودری چاودێری دۆخی یاریزانی ئەرجەنتینی سێرگۆ ئەگویرۆ دەکات بۆ ئەوەی بە ھەر نرخێک بێت ئەو دۆخەی یاریزانی ناوبراو بقۆزێتەوە کەئێستا دەنگۆی خراپی پەیوەندی نێوان ئەگویرۆ و پیپ گواردیۆلای ڕاھێنەری یانەی مان سیتی بۆتە باسی میدیاکان، لەم ناوەشدا یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی ھەوڵی زۆر داوە بۆ ئەوەی ئەم ھێرشبەر ئەرجەنتینیە بگوازێتەوە خولی فەرەنسی لە گواستنەوەی ھاوینە ، لەم بارەشەوەی رۆژنامەکانی ووڵاتی بەریتانیا ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا یانەی پاریسی فەرەنسی زۆر بە بەھێزی ھاتۆتە سەر ھێل بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە بگوازێتەوە ریزی یانەکەی بە ھەر نرخێکیش بێت ڕازی دەکات، لەلایەکی دیکەوەش یانەی شاھانە ھەوڵی ئەوەی داوە ئەگویرۆ بکاتە شوێنگرەوەی بنزیما بۆ یانەکەی ، بەڵام تاکوئێستا یانەی مان سیتی ھیچی لەبارەی پەیوەندی نێوان ئەگویرۆ و گواردیۆلا ئاشکرا نەکردووە.
