باڤاریییەکان بەردەوام لە چاودێری کردنی یاریزانان
یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی پێشەنگی خولی نێوخۆیی ووڵاتەکە بەردەوام لەسەر دەستی ئەنچلۆتی ڕاھێنەری بە ڕەگەز ئیتالی لە ھەوڵی خۆ بەھێز کردن و ھێنانی یاریزانانی تازەیە بۆ یانەکە، لە ئێستادا کارگێڕی ئەم یانەیە لەسەر داوای ڕاھێنەرە سەرسپیەکەی تیپەکەیان بە نیازن یاریزانی ئینگلیزی دیلی ئالی یاریزانی یانەی توتنھام و ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا بکەنە ئامانج بۆ ئەوەی لە کەمترین ماوە بیگوازنەوە ریزی یانە سوورپۆشەکەی ئەڵمانیا ، رۆژنامەکانی ووڵاتی ئیتالیاش ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا یانەی باڤاری ئامادەیە بڕی ٩٨ملیۆن یۆرۆ بۆ ئەم یاریزانە دابین بکات لە ئەگەری گواستنەوەی بۆ ریزی یانە ئەڵمانیەکە، بەڵام تاکو ئێستا دیلی ھیچ قسەیەکی لەسەر چارەنووسی خۆی نەکردووە کە ئایا دەچێتە چ یانەیەک یاخود بەردەوام دەبێت لەگەڵ یانە سپی پۆشەکەی ووڵاتەکەی .
کارزان کانەبی
