یانەی شاھانە بیر لە ھێنانی گۆڵپارێزێک دەکاتەوە

یانەی شاھانە بیر لە ھێنانی گۆڵپارێزێک دەکاتەوە
یانەی شاھانە بیر لە ھێنانی گۆڵپارێزێک دەکاتەوە
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە ئێستادا ھەوڵی ھێنانی گۆڵپارێزک دەدات بۆ ئەوەی شان بە شانی ناڤاس بەرگری لە تۆری گۆڵی یانەی شاھانە بکات لە خولەکانی ئەوروپا و ناوەخۆی ئیسپانیا، بۆیە کارگێری تیپەکە لە ھەوڵی ئەوەیە لەم ھاوینە گرێبەستێک لەگەڵ گۆڵپارێزی یانەی توتنھامی ئینگلیزی ھوجولوریسی فەرەنسی مۆربکات، بە پێی ھەواڵی میدیاکانی ووڵاتی بەریتانیاش ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا یانەی مێرەنگی ئامادەیە ئەم گۆڵپارێزە بگوازێتەوە ریزی تیپەکەی بۆ ئەوەی ھێلی گۆڵپارێزی زیاتر بەھێز بکات، چونکە لە ئێستادا ئەم گۆڵپارێزە خاوەن ئاستێکی بەرزە لەگەڵ یانەی توتنھام لە خولی یانەکانی ئینگلیزی ، بەڵام تاکو ئێستا یانەی توتنھامی ئینگلیزی لەم بارەیەوە ھیچ قسەیەکی نەکردووە ، بەڵام ئەگەری زۆری ھەیە بەھۆی بەھێزی پەیوەندی زێدانی ڕاھێنەر بەم گۆڵپارێزە فەرەنسیەوە ببێتە یاریزانی یانەی شاھانە.
کارزان کانەبی
Top