مان یونایتد ھەوڵی ھێنانی یاریزانێکی ریال دەدات

مان یونایتد ھەوڵی ھێنانی یاریزانێکی ریال دەدات
مان یونایتد ھەوڵی ھێنانی یاریزانێکی ریال دەدات
یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی کە مۆرینھۆی پورتوگالی سەرپەرشتیاری مەشقی یانەکە دەکات لە خولی ئینگلیزی ئەمساڵیش تا ئێستا ئاستی وەکو پێویست بووە لە یارییەکانی خولی ئینگلیزی و جامی ئینگلتەرا بۆیە تیپەکە بەردەوام لە ھەوڵی ئەوەیە خۆی بەھێزتر بکات بۆ ئەوەی کێبرکێ لەگەڵ سەرجەم تیپەکانی نێوخۆیی و دەرەوەی ئینگلندیش بکات، لە ئێستادا کارگێڕی تیپەکە لە ھەوڵی ئەوەیە گرێبەستێک لەگەڵ مارکۆئەسنیسیۆی یاریزانی لاوی یانەی ریال مەدرید مۆربکات بۆ ئەوەی بتوانێ سوود لەتواناکانی ئەم یاریزانە لاوە وەربگرێت کە زێدانی ڕاھێنەر لە یارییەکان زۆرجار پشتی پێ دەبەستێ، رۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا یانەی شەیتانە سوورەدان بیریان لە ھێنانی ئەم یاریزانە لاوە کردۆتەوە لە ھاوینی ئەمساڵ بۆ ئەوەی ھێلی ناوەڕاستی تیپەکەیان زیاتر بەھێز بکەن، بەڵام تاکو ئێستا لە بارەی ئەم ھەواڵەوە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ھیچ لێداونێکی نەداوە کە ئایا رێگە بەم یاریزانە لاوە دەدات یاخود نا، بەڵام لە ئێستادا خۆزی بە ووردی چاودێری ئەم یاریزانە لاوە دەکات.
کارزان کانەبی
Top