پێنج کچە یاریزانی کورد پەیوەندییان بە ھەڵبژاردەی عێراق نەکرد

پێنج کچە یاریزانی کورد پەیوەندییان بە ھەڵبژاردەی عێراق نەکرد
پێنج کچە یاریزانی کورد پەیوەندییان بە ھەڵبژاردەی عێراق نەکرد
لەگەڵ ئەوەی ستافی ڕاھێنەرانی تۆپی پێێ کچانی ھەڵبژاردەی عێراق شەش کچە یاریزانی کوردی تیپی تۆپی پێی یانەی ئەفرۆدێتی شاری سلێمانی بانگەشت کرد بۆ بەشداری کردن لە پاڵەوانێتیەکی نێودەڵەتی لە ووڵاتی لوبنان، بەڵام کچانی ئەفرۆدێت بەھۆی بانگەشت نەکردنی ڕاھێنەری تیپەکەیان بڕیاری بایکۆت کردنی ھەڵبژاردەکەیان کرد لەم بارەشەوە عەباس فەرەج ڕاھێنەری تیپی تۆپی پێی کچانی ئەفرۆدێت بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ھەرچەندە کچانی ئێمە کە لە ئات و توانا لە پێشەنگن و شایستەی ئەوەن کە لە ریزی یەکەمی ھەڵبژاردەی کچانی عێراق یاری بکەن، بەڵام ئەوان بەھۆی بانگەشت نەکردنی من لەلایەن ستافی یەکێتیی تۆپی پێی عێراقی ئەوان بڕیاری ئەوەیاندا کەوا بایکۆتی ھەڵبژاردەی عێراق بکەن، ھەر چەندە من زۆر ھەوڵم دا لەگەڵ ئەم شەش کچە یاریزانە لە ھەردوو ئاستی پێشکەوتوان و یاریزانێکی تازەپێگەیشتوانی ، بەڵام لە کۆی شەش یاریزانی ئێمە پێنج یاریزانی تیپەکەمان بڕیاری کۆتایانداوە کەوا ھاوشانی شاندی تیپی تۆپی پێی کچانی ھەڵبژاردەی عێراق نەبەن، چونکە ھیچ کات ئەو ھەڵبژاردەیە بەکاری تەواو نەرۆیشتوە و لەسەرەتاوە بە گەندەڵی ھاتووە سەرۆکێکی گەندەل لە ئاست یاریزانەکانمان نابینین ، گوتیشی " تاکە خەونی من ئەوە بوو کەوا کە ئەم کچە یاریزانانەی خۆم لە ریزی ھەڵبژاردەکە ببینم ، بەڵام ئەوان سووربوون لەسەر ئەوەی کە بەبێ من بەشداری نەکەن، جگە لەوەش من وەکو ڕاھێنەر ھەوڵیاندا بانگەشتم بکەن، بەڵام خۆم ڕەتم کردۆتەوە کە پەیوەندی بەم ھەڵبژاردەیەوە بکەم.
کارزان کانەبی
Top