یاریزانانی کەرکووک کۆڵ نادەن

یاریزانانی کەرکووک کۆڵ نادەن
یاریزانانی کەرکووک کۆڵ نادەن
ھەر چەندە ئەم وەرزەش وەکو سەرجەم وەرزەکانی تری خولی نایابی یانەکانی کوردستان تیپی تۆپی پێی یانەی کەرکووک بەردەوامە لە گرفتە داراییەکانی، بەڵام کوڕانی شارەکەی کەرکووک سووڕن لەسەر ئەوەی ئەنجامی شایستە لەم وەرزەی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان بەدەست بھێنن و یانەکەش لە کۆمەڵەکەی خۆی کێبرکێ یانەکانی تر دەکات بۆ ئەوەی بگاتە چوار گۆشەی زێرین ھەر چەندە یانەکە کۆمەلێک گرفتی دارایی ھەیە کە چەند سالێکە بۆی چارەسەر نەکراوە لەم بارەشەوە دارەوان قادر ڕاھێنەری یانەی کەرکووک بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" لە ئێستادا ئاستی تیپەکەمان زۆر باش بووە و یاریزانەکانیش خاوەن ئاستی ڕاستەقینەی خۆیان و بەگشتی تیپەکەچۆتە قۆناخێکی تر لە خولی کوردستان کە ئەویش وەرگرتنی پێشەنگی یانەکان و سەرکەوتنمانە بۆ چوارگۆشەی زێرینی خولەکە ، وە لەگەڵ یاریزانەکانی خۆشمان قسەمان کردووە کەوا ئیتر بتوانن ئەم ئاستەی ئێستا بپارێزن ماوەی سالێکە تەنیا یەک یاریمان لە یاریگای خۆمان دۆڕاندووە ھەوڵدەدەین ئەوەش چارەسەر بکەین و ئیتر لە یاریگای خۆمان تەنیا بردنەوە ئامانجمان بێت، لەبارەی گرفتەکانیش دارەوان گوتیشی" ئێمە بەردەوام گرفتمان ھەبووە ئەوە بۆ چەندین ساڵ دەچێت گرفتی ئێمە بەردەوامە کە یانەکان ھیچ گرفتێکیان نەبووە ئێمە ھەر ھەمان بووە ھەتاکو ئێستاش چارەسەر نەکراوە یاریزانەکانی ئێمە تەنیا مووچەیان ھەیە و ھیچ گرێبەستێکیان نییە و مووچەکانیان دواکەوتووە بەس نەفەوتاوە و وەریان گرتووە و ھیچ مووچەیەیەکیان لای ئیدارەی یانەکە نەماوە " لەبارەی ئامانجی تیپەکەش دارەوان گوتی" ئامانجی ھەموو یاریزانەکانی ئێمەیە کە بگەینە چوارگۆشەی زێرین ئێمە بە کوڕانی شارەکەمان شەڕی ئەنجام دەکەین ، بەڵام ئەوەی دڵخۆشمان دەکات ئەوەیە کەوا یاریزانانی ئێمە بە رووحیەتی کەرکووکیانە یاری دەکەن و دەجەنگن لە یارییەکان بۆیە ئەنجامەکانیشمان وەکو پێویستە بەھیوای ئەوەشین کە ئەنجامان باشە با بەرپرسانی سیاسی و حکومی شارەکە ئاورێک لە یانەی کەرکووک بدەنەوە .
کارزان کانەبی
Top