ڤیستیڤاڵی ساڵانەی خلیسكانی سەربەفر لە چیای كۆرك ئەنجام دەدرێت

ڤیستیڤاڵی ساڵانەی خلیسكانی سەربەفر لە چیای كۆرك ئەنجام دەدرێت
وا بریارە سبەی هەینی كاتژمێر 2ی ئێوارە وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار بەسەرپەرشتی دەستەی گشتی گەشتوگوزار بە هەماهەنگی كۆمەڵگای گەشتیاری كۆڕەك تەلەفریك فیستیڤاڵی بەفر لەسەر چیای كۆڕەك لە سنوری شارۆچكەی ڕواندز ساز دەكات.
فیستیڤاڵەكە چەند جۆرێكی خلیسكانێ و فڕین لە ئاسمان و یاری ناو بەفر لە خۆدەگرێت و 6 تیپی یاریزانی كوردستان لەم ڤیستیڤاڵە بەشدار دەبن.
هەروەها لەم ڤیستیڤاڵە ئەم 6 تیپە بە (8) چاڵاكی جۆراوجۆر بەشداری لە ڤیستیڤاڵەكە دەكەن و سەرجەم تیپەكان كوردستانین و هەندێكیان بۆ یەكەم جارە بەشداری لەم جۆرە ڤیستیڤاڵە دەكەن و چاڵاكی نوێ نمایش دەكەن و ڤیستیڤاڵەكە بۆ ماوەی یەك رۆژ بەردەوام دەبێت.
وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار ئامانجی سەرەكی ئەنجامدانی ئەم جۆرە ڤیستیڤاڵە ناساندنی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان و ڕاكێشانی گەشتیارە بۆ گەشتوگوزاری زستانە و پاڵپشتی تیپە ناوخۆیەكانی یاری و خلیسكانێی سەر بەفرە لە كوردستان.
رێبین رەمزی
Top