بایرن پێش یاریەكەی بەرامبەر بە ئارسناڵ هێرشبەرێكی لە دەستدا

بایرن پێش یاریەكەی بەرامبەر بە ئارسناڵ هێرشبەرێكی لە دەستدا
فرانک ڕیبێری یاریزانی یانەی بایرن میونخ ، دووچاری پێکانی ماسولکەیی بووەو بەو هۆیەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە لە یارییەکانی یانەکەی دوردەکەوێتەوە.

لەسەر هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر، یانەی بایرن یونخ پێکانی فرانک ڕیبێری ڕاگەیاند و هیوایان خواستووە کە بە زووی بگەڕێنەوە بۆ یاریکردن.

ڕۆژنامەکانی ئەڵمانیا ئەوەیان دڵنیاکردۆتەوە، کە فرانک ڕیبێری بەشداری یارییەکەی ئارسناڵ ناکات کە بڕیارە ١٥ی مانگی ٢ لە یارییەکانی ڕۆیشتنی قۆناغی ١٦ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا ئەنجامی بدەن.



محمد سلێمان

Top