مێرنگی پێش رووبەرووبوونەوەی سێلتا فیگۆ سێ یاریزانی سەركی بۆ گەراوە

مێرنگی پێش رووبەرووبوونەوەی سێلتا فیگۆ سێ یاریزانی سەركی بۆ گەراوە
هەرسێ یاریزان مۆدریچ و جەیمس رۆدریگێز و پیپی لە پێکانەکانیان چاکبونەتەوەو بەشداری راهێنانەکانی ریاڵ مەدریدیان کرد.

پزیشکەکانی ریاڵ مەدرید زیدانی راهێنەریان ئاگادارکردەوە کە هەرسێ یاریزان پیپی و مۆدریچ و جەیمس رۆدریگێز گەیشتونەتە قۆناغی کۆتایی چارەسەری پێکانەکانیان و دەتوانن بەشداری راهێنانەکانی یانەکە بکەن.

بە پێی هەواڵی رۆژنامەکانی ئیسپانیا، هەر سێ یاریزانەکە بە باشی راهێنانیان کردوەو پێدەچێت بۆ یاریەکەى سیلتافیگۆ لەخولی ئیسپانیا بتوانن یاریی بکەن.

لە ئێستادا یانەى ریاڵ مەدرید بەدەست پێکانی یاریزانەکانیەوە دەناڵێنێت و هەریەک لە یاریزانان مۆدریچ و گاریس بەیل و پیپی و جەیمس رۆدریگێز و کارڤاخاڵ بەهۆی پێکانەوە لە یاریکردن دورکەوتونەتەوە.



محمد سلێمان

Top