کۆتینیۆ بە سوور پۆشی دەمینێتەوە

کۆتینیۆ بە سوور پۆشی دەمینێتەوە
کۆتینیۆ بە سوور پۆشی دەمینێتەوە
یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بەفەرمی ئەوەی ئاشکرا کرد کەوا فیلیپ کۆتینیۆی یاریزانی بەرازیلی و ئەستێرەی تیپەکەیان مانەوەی خۆی لە ریزی یانە سوورپۆشەکە ڕاگەیاندووە و بۆ ماوەی پێنج ساڵی تر لەگەڵ یانەکە بەردەوام دەبێت لە یاری کردن، پێگەی فەرمی یانەی لیڤەرپوول ئەوەی ئاشکرا کردوو کەوا فیلیپ کۆتینیۆی ئەستێرەی بەرازیلی گرێبەستەکەی نوێ کردۆتەوە دەیەوێت لە یاریگای ئینفێلد بمێنێتەوە تاکو حوزیرەانی ساڵی ٢٠٢٢، ئەم یاریزانە بەرازیلیە لەلایەن یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی گرنگی زۆری پێ دەدرا بۆ ئەوەی لە ھاوینی داھاتوو بیگوازنەوە بۆ خولی ئیسپانی بەڵام بە مانەوەی ھەموو دەرگاکانی بەسەر یانە کەتالۆنیەکە داخست، کلوپی ڕاھێنەری ئەڵمانی یانەی لیڤەرپوول ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا ئیدارەی یانەکە ئەوەیان پێ ڕاگەیاندووە بۆ ئەوەی گرێبەستی فیلیپ کۆتینیۆی بەرازیلی بۆ ماوەیەکی زیاتر نوێ بکەنەوە یانەکەش سوودی زۆری لێ دەبینی بە تایبەتی لە ماوەی ڕابردوو ئاستی شایستەی پێشکەش کردووە گوتیشی " من دەمەوێ ھەموو ئەستێرەکانی یانەکەم لە ریزی یانە سورپۆشەکە بمێنەوە بۆ ئەوەی بتوانین نازناوی خولی یانەکانی ئینگلتەرا بەدەست بھێنین و سەرکەوین بۆ یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، کۆتینیۆی تەمەن ٢٤ ساڵ دەیەوێت مێژوویەک بۆ خۆی لەگەڵ یانە ئینگلیزەکە بەدەست بھێنێت.
کارزان کانەبی
Top