بێل لە چێلسی و مان یونایتد داواکراوە

بێل لە چێلسی و مان یونایتد داواکراوە
بێل لە چێلسی و مان یونایتد داواکراوە
ڕاپۆرتە رۆژنامەوانیەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا ھەریەک لە یانەکانی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی و یامان چێلسی گرێبەستی فەرمیان پێشکەش بە ئیدارەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی کردووە بۆ ئەوەی گاریس بێلی وێلزی پێ بفرۆشن ، رۆژنامەکانیش ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا گرنگی ئەم دوو یانە ئینگلیزە بۆ گاریس بێل بۆتە باسێکی گەورە ، گاریس بێل لەگەڵ یانەی ریال مەدرید لە ماوەی ڕابردوو ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە و زۆر جاریش پێشەوایەتی یانەکەی کردووە بۆ بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە لە خولەکەکانی ئەوروپا وناوەخۆی ئیسپانیش ھەموو کات ڕاھێنەرەکانی یانەکە پشتی تەواویان پێ بەستووە ئێستاش بەھۆی پێکانەوە بۆ ماوەیەکە لە یانەی شاھانە دابڕاوە و شوێنەکەشی بە ھیچ یاریزانێکی تر پڕ نابێتەوە لە یارییەکان ، کۆنتی ڕاھێنەری یانەی چێلسی ئینگلیزی ھەموو ھەولێکی داوە بۆ ئەوەی گاریش بێل بگوازێتەوە ریزی تیپەکەی بۆ ئەوەی تەکتیکی یاری کردنی (٣-٤-٣)پێ پڕ بکاتەوە و سوود لە تواناکانی ببینێ چونکە گرفتی ئەم تیپە ئینگلیزە بە بوونی بێل چارەسەر دەبێت ،خۆزی مۆرینھۆی ڕاھێنەری یانەی مان یونایتدی ئینگلیزیش داوای لە ئیدارەی تیپەکەی کردووە بۆ ئەوەی گاریس بێل بگوازنەوە ریزی یانەی شەیتانە سوورەکان بۆ ئەوەی ئەمیش لە تەکتیکی یاری کردنی(٤-٢-٣-١)سوود لەتواناکانی گاریس ببینێ و بە ھێنانی ئەم یاریزانەش ھێلی پێشەوەی یەکجار بەھێز دەبێت لە پاڵ ئیبراھیمۆڤیچ بۆیە کێبرکێ ئەم دوو یانەیە ھەمووی بەندە بە دەست بەرداربوونی یانەی ریال مەدرید لەم یاریزانە وێلزییە مۆرینھۆش دەیەوێت لەگەڵ موختیاریان و ماتا یاری بکات و تیپەکەی بەتەواوی بەھێز بێت، بەڵام دواین چارەنووسی ئەم یاریزانە و شەڕی بەدەستھێنانی لەلایەن یانەکانی ئینگلتەرا ھەمووی دەگەرێتەوە بۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی شاھانە کە ئایادەیەوێت گرفتەکانی بەردەوام بێت و ئەنجامەکانی بەرەوو خراپی بڕوات یاخود بە ھێنانەوەی بۆ ریزی تیپەکەی زیاتر بەھێزیەکی تر بداتەوە یانەکەی.
کارزان کانەبی
Top