فاتیح حمە خان چاوی لە چوار گۆشەی زێرینە

فاتیح حمە خان چاوی لە چوار گۆشەی زێرینە
فاتیح حمە خان چاوی لە چوار گۆشەی زێرینە
ئەم وەرزە یانەی برایەتی کۆمەلێک یاریزانی لاوی لە تیپەکە کۆکرۆدتەوە بە ئامانجی ئەوەی بتوانێ ئەنجامێکی شایستە لەم وەرزەی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان بەدەست بھێنێت و بتوانێ ڕکابەری تیپە گەورەکانی خولەکە بکات، لە ئێستاشدا فاتیح حمە خانی ڕاھێنەری یانەکە چاوی لەوەیە تیپەکەی بگەینێتە چوار گۆشەی زێرینی خولەکە لەم بارەشەوە فاتیح حمەخانی ڕاھێنەری یانەی برایەتی بۆ گۆڤاری گوڵانی گوتی" ئاستی خولی نایابی یانەکانی کوردستان زۆر بەرزە ئەمساَ و کۆمەڵەکەی ئێمەش کۆمەڵەیەکی بەھێزە و ھەر یانەیەک دەیەوێت ژمارەی خاڵەکانی زیاد بکات بۆ ئەویە سەرکەوێت بۆ چوارگۆشەی زێرینی خولەکە ، ئێمەش متمانەی تەواومان بەخۆمان ھەیە وەکو تیپی تۆپی پێی یانەی برایەتی و ئامانجی ئێمە گەیشتنە بە چوار گۆشەی زێرینی خولەکە ، چونکە خاوەنی کۆمەلێک یاریزانی لاوی بەتواناین لە یانەکە بۆیە ھیچمان لە تیپەکانی تر کەمتر نییە و ئاستی یاریزانانی ئێمە زۆر باشە و لەم یارییانەی ماومانە دەنەوێت شتێک بە شتێک بکەین و تیپەکەشمان ڕاستەوخۆ بگەینە چوار گۆشەی زێرینی خولەکە ، لەبارەی ھێنانی ھەڵگورد مەلا محەمەدیش ، فاتیح گوتی" تاکو ئێستا پەیوەندی بە ئێمەنەکردووە بۆ ئەوەی لەم یارییانەی داھاتوو یاری بکات لەگەڵ تیپەکەمان و بتوانین ھەموومان بەیەکەوە ئاستی باشتر پێشکەش بکەین.
کارزان کانەبی
Top