چوار یانە داوای گرێبەستیان لە سەمیر بابۆ کردبوو
دوای ئەوەی سەرەتای ئەم وەرزەی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان سەمیر بابۆی گواردیۆلاکەی شاری ھەولێر پەیوەندی بە یانەی زێرەڤانی شاری دھۆک کرد، بەڵام دوای ئەنجامدانی شەش یاری لە خولەکە بە ھۆی ئاسودە نەبوون و بەدەست نەھێنانی ئەنجامی شایستە بۆ تیپەکە لەسەر داوای خۆی دەستی لە مەشقی یانەی زێرەڤانی کێشایەوە بەخۆیی و ستافەکەی بەرەوو ھەولێر گەڕانەوە ، دوای ئەوەی چەندین یانە پەیوەندیان بە ستافەکەی سەمیر بابۆ کرد دواجار گەڕانەوە تیپی پێشمەرگەی ھەولێر کە پێشووتر لەم یانەیە کاریان کردبوو، لەم بارەشەوە سەمیر بابۆ بە گۆڤاری گوڵانی " بەر لەوەی مەشقی یانەی پێشمەرگەی ھەولێر وەربگرم لە چوار یانە پەیوەندییان پێوە کردم بۆ ئەوەی مەشقی تیپەکانیان وەربگرم ، سێ یانە لە ناو شاری ھەولێر و یەک یانەش لە دەرەوەی ھەولێر بوو، منیش دوای ئەوەی کە گەڕاینەوە ئیدارەی پێشمەرگە زۆر ھەوڵیاندا لەگەڵ ئێمە کە دەبێ بگەرێنەوە تیپەکەیان ئێمەش قسەی ئەوانمان نەشکاند ، چونکە پێشووتریش کارمان لەگەڵیان کردبوو بۆیە ٣ یانەکەی ترمان بۆ پێشمەرگە ڕەت کردەوە ، ئێستاش لەگەڵ پێشمەرگەی ھەولێر خەریکی ئەنجامدانی یەکە مەشقیەکان و یارییەکانمانین بەھیوای ئەوەین بتوانین تیپەکە ببەینە قۆناخێکی باشتر لە ئێستا و ئاواتی ھەموو ڕاھێنەرێکە بتوانێ ئەنجامێکی گەورە بەدەست بھێنێت.
کارزان کانەبی
