دھۆک ھەوڵی باشتربوون دەدات
قەیرانی دارایی ئەمساڵیش رێگری لە یانەی وەرزشیی دھۆک کردووە بۆ ئەوەی بتوانێ ئەنجامێکی شایستە لە یارییەکانی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان بەدەست بھێنێت ، ھەفتە لە دوای ھەفتە یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی کوردستان زیاتر بەرەوو کۆتایی بوون دەچێت و یانەکانیش ھەوڵی کۆکردنەوەی خاڵ و مانەوە لە خولەکە و بەدەست ھێنانی ئەنجامی گەورە دەدەن، یانەی دھۆکیش لە ریزبەندی یانەکان لە خوارەوەی تیپەکان دێت و پلەی شەشەمی گرتووە، بەڵام تیپەکە ئامانجی ئەوەیە بەروو ریزبەندی سەرەووە ھەڵبکشێت، بۆیە دەستەی ڕاھێنەران پلانی تۆکمەیان ھەیە بۆ گەڕانەوە بۆ ئەنجامی باش لەم بارەشەوە ئاشتی مستەفا ڕاھێنەری یانەی دھۆک بۆ گۆڤاری گوڵان ڕاگەیاند گوتی "ئێمە ئەمساڵ تیپێکی لاومان ھەیە دەمانەوێ ئەنجامی باش بەدەست بھێنێن ھەر چەندە لە قۆناخی یەکەم ئاستمان وەکو پێیوست نەبووە بۆیە نەمانتوانی لە ریزبەندی یانەکان بچینە پێشەوە ، بەڵام لەم قۆناخە گۆڕانکاریمان کردووە لە ریزی پێکھاتەی یانەکەمان لە تیپەکە دوور خستۆتەوە ، دەمانەوێ یانەی دھۆک ھەستێنینەوە لەم قۆناخە و تاڕادەیەک گرفتەکانی یانەکەشمان چارەسەر کردووە گوتیشی " ژمارەیەک لە یاریزانی لاومان لە تیپی دووەم سەرخستەوە جگە لەوەش گرێبەستمان لەگەڵ ھەریەک لە یاریزانان نێچیرڤان شوکری یاریزانی یانەی زێرەڤانی و جونیرۆی ئەفریقی بەھێنانی ئەم یاریزانانەو یاریزانەکانی خۆمان دەمانەوێ پێکھاتەیەکی جێگیر درووست بکەین و بتوانین لە قۆناخی داھاتوو ئاستی یانەی دھۆک بەرز بکەینەوە.
کارزان کانەبی
