پایت هۆكاری جێهێشتنی وێست هام و گەرانەوەی بۆ مارسیلیای راگەیاند

پایت هۆكاری جێهێشتنی وێست هام و گەرانەوەی بۆ مارسیلیای راگەیاند
لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا، دیمیترى پایتى یاریزانى نوێى یانەى مارسیلیاى فەڕەنسى ئاشکرایکردووە، کە لە یانەى وێست هامى ئینگلیزیدا دڵخۆش نەبووە و پێویستى بەوە بووە بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەى خۆى.

پایت باس لەوە دەکات، کە پێشتر رووبەڕوو قسەى لەگەڵ راهێنەرى وێست هامدا کردووە و بۆچونى خۆى لە بارەى بەجێهێشتنى یانەکەوە پێ راگەیاندووە.

دیمیترى پایتى ٢٩ ساڵ، لە ماوەى رابردوودا بە ٢٥ ملیۆن پاوەند گەڕایەوە بۆ ریزەکانى مارسیلیا، ئەمە لە کاتێکدا پێشتر لەو یانەیەوە بە ١٥ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندى بە وێست هامەوە کردبوو.

محمد سلێمان
Top