بە فەرمی ... ئەلکسەندەر پاتۆ ئیسپانیای بەرەو چین جێهێشت
لەلایەکى ترەوە، پاتۆ لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر دڵخۆشى خۆى بە پەیوەندى کردنى بە یانە چینیەکەوە راگەیاندووە و ئاماژە بەوە دەکوات، کە دڵخۆشە بووەتە بەشێک لە خێزانى یانەى کوانجیان.
پاتۆى ٢٧ ساڵ، ٢٨ یارى نێودەوڵەتى لەگەڵ هەڵبژاردەى بەڕازیل ئەنجامداوە و ١٠ گۆڵى تۆمارکردووە، لە ئەوروپاش یارى بۆ چەند یانەیەک کردووە، کە دیارترینیان ئەى سى میلانى ئیتاڵى بوو.

پاتۆ و کەنەڤارۆى راهێنەرى یانە چینیەکە
محمد سلێمان
