ئینریكی لە بارەی بەرامبەر بوونیان بە ئەتلەتیكۆ مەدرید لە جامی شا بە یاریەكی قورسی دادەنێت

ئینریكی لە بارەی بەرامبەر بوونیان بە ئەتلەتیكۆ مەدرید لە جامی شا بە یاریەكی قورسی دادەنێت
لە کۆنفرانسێکى هەواڵیدا لویس ئینریکى راھێنەری بەرشەلۆنە ئاشکراى کرد، لە یارى پێش کۆتای جامى ئیسپانیا بەرشەلۆنە بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید لە تاقیکردنەوەى قورسدایە و دیارى بردنەوەیەش لەو یاریەدا سەرکەوتە بۆ یارى کۆتایی جامەکە.

ئینریکی لە کۆنفرانسەکەدا باسی لە پێکانى یاریزانان کرد و گووتی: ئەندرێس ئینێستا لە وەرگرتنى چارەسەر بەردەوامە، بەڵام تائێستا نازانم کەی دەگەڕێتەوە یاریگا.

باسی لەوەش کرد، لە گەڕانەوەى یاریزانە پێکراوەکان هیچ پەلەى نیە و چەندین یاریزانى لاوی بەتوانا هەیە کە بە تەواوى شوێنى یاریزانە پێکراوەکان پڕدەکەنەوە.

بەرشەلۆنەى سبەى یەک شەممە لە خولى ئیسپانیا ڕووبەڕووى ڕیاڵ بیتس دەبێتەوە و ئامانجى ئینریکى ڕاهێنەریش بردنەوەى یاریەکە و زیادکردنى فشارەکانە بۆسەر ڕیاڵ مەدرید پێشەنگ.

محمد سلێمان
Top