لە بارەی یاریەكەی ئەمرۆی بەرامبەر بە ریال سۆسیداد زێدان چەند لێدوانێكی دا
زیدان دەربارەى ئاستى چەند یاریزانێکی وتی" دانێلۆ یاریزانێکى پیشەگەرە و باوەڕى تەواوى بەخۆى هەیە و هەمیشەش دەیەوێت بەشێوەیەکى سەرەکى یاری بکات و یارمەتی تیپەکەى بدات، بنزیمەش ئاستى جێگیرە و هیچ یاریزانێک لە تیپەکەى کێشەى نیە.
ئەم لێدوانى زیدان لە کاتکێدایە، رۆژنامەکانى ئیسپانیا لە ماوەى ڕابردوودا بڵاویانکردبووە کە چەند یاریزانێکى یانەکە لە زیدانى ڕاهێنەر دڵگرانن و دەیانەوێت یانەکە جێبهێڵن.
محمد سلێمان
