مۆراتا: وا هەست دەكەم كە لە لایەن زێدانەوە هەڵخەڵەتێنراوم
رادیۆى کادینا سێرى ئیسپانى بڵاویکردووەتەوە، کە ئەلڤارۆ هەست دەکات لەلایەن زیدانى راهێنەرەوە هەڵخەڵەتێنراوە، کە پێشتر بەڵێنى پێدابوو زیاتر یارى پێ بکات.
ئاماژەى بەوەش کردووە، کە مۆراتاى ٢٤ ساڵ، داواى لە بەڕێوەبەرى کارەکانى کردووە گرنگى بەو گرێبەستانە بدات کە پێشکەشى دەکرێن و نیازى هەیە لە هاوینى داهاتوودا ریزى یانەکە بەجێبهێڵێت و یانەکانى یۆڤانتۆس و ئارسناڵ و چێڵسى ئینگلیزیش ئارەزوو دەکەن گرێبەستى لەگەڵ ئیمزابکەن.
محمد سلێمان
