راهێنەرەكەی ریال بیتس لە لێدوانێكیدا پێش رووبەرووبوونەوەی بارسێلۆنا هەرەشە دەكات

راهێنەرەكەی ریال بیتس لە لێدوانێكیدا پێش رووبەرووبوونەوەی بارسێلۆنا هەرەشە دەكات
ڤیکتۆر سانچێز راھێنەری یانەی ریاڵ بیتس پێش روبەروبونەوەی یانەی بەرشەلۆنە لە ھەفتەی 20ی لالیگا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەم شیوەیە قسەی لەسەر یاریەکە و بارسێلۆنا کرد و گووتی: یانەی بەرشەلۆنە ھەمیشە ناتوانێت براوە بێت تەنانەت ئەگەر میسی یش یاری بکات چونکە بەرشەلۆنە ھەندێک یاری دەدۆرێت.

ڤیگتۆر سانچێز: روبەروبونەوەی بەرشەلۆنە ھەمیشە تام و چێژی خۆی ھەیە و بەرەنگاربونەوەیەکی گەورەیە بۆیە ئێمەش ئامادەین.

ڤیگتۆر سانچێز: ئێمەش ھەمان ئامانجی بەرشەلۆنەمان ھەیە ئەوان دەیانەوێت براوە بن ئێمەش ٣ خاڵی یاریەکەمان دەوێت.

ڤیگتۆر سانچێز: بۆ نا ئێمەش دەتوانین شکست بە یانەی بەرشە بھێنین ئەوەش بۆ ئێمە کارێکی گەورە دەبێت و ئەگەر ئەوەش روبدات ئەوا دەبێتە ورەیەکی گەورە بۆ یاریزانەکان بۆ یاریەکانی داھاتوش.

محمد سلێمان
Top