لە بریارەكەی فلۆرینتینۆ پێرێز دانێلۆ و بنزیما دەربازبوونیان نیە

لە بریارەكەی فلۆرینتینۆ پێرێز دانێلۆ و بنزیما دەربازبوونیان نیە
بە پێی ھەواڵی پێگەکانی ئیسپانیا سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید لە بارەی ئاستی ھەردوو یاریزان دانیلۆ و بنزیما هیوای نەماوە و چیتر بەرگەی خراپی ئاستی ئەو یاریزانانە ناگرێت.

سپۆرت بڵاویكردۆتەوە کە: بە پێی ئەو زانیاریانەی لە کەسێکی نزیکی پێرێزەوە دەستی کەوتووە پێرێز وتویەتی کە ھۆکاری راوەستاندن و شکاندنی ٤٠ یاری نەدۆراندن ھۆکارەکەی ٢ یاریزان بوون ئەوانیش دانیلۆ و کەریم بنزیما، ئەگەر ئەو ٢ یاریزانە نەبونایە ریاڵ تا ئێستاش لەسەر ژمارەکەی بەردەوام دەبوو، دانیلۆ لەم ماوەیەدا کارەساتی لە ریاڵ دروست کردووەو بنزیماش ھێچ توانایەکی نەماوەو بە تەواوەتی لە گۆڵ کردن لێچۆتەوە بۆیە چیتر ریاڵ مەدرید پێویستی بەو یاریزانانە نییە.

محمد سلێمان
Top