ھەولێرسەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستھێنا، شێروانەش سیروانی نوێ داخ کرد

ھەولێرسەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستھێنا، شێروانەش سیروانی نوێ داخ کرد
لەخولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان
ھەولێرسەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستھێنا، شێروانەش سیروانی نوێ داخ کرد
کارزان کانەبی
لە میانی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی پێشمەرگەی کوردستان رۆژانی ڕابردوو پێنج یاری گرنگ لە ھەردوو کۆمەڵەکە بەرێوەچوو ، لە پایتەختی کوردستان لە لوتکەی یارییەکان یانەی برایەتی لەسەر یاریگای خۆی و لەبەردەم ھاندەرانی وەرزشیی تیپەکەی میوانداری یانەی ھەولێری کرد لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو یانە توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و لەم ناوەشدا یاریزانانی یانەی ھەولێر توانیان یارییەکە بە سوودی خۆیان بە تاکە گۆلێک ببەنەوە و سێ خاڵی گرنگیان بەدەستھێناو پێشەنگی یانەکانیان وەرگرت، لە شاری دھۆکیش یانەی زێرەڤانی میوانداری پێشمەرگەی ھەولێری کرد لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ لەگەڵ فیکەی ناوبژیوانی یارییەکە دەستیان بە ھێرشی یەک لە دوای یەک کرد بۆ ئەوەی بتوانن سێ خاڵی یارییەکە بۆ خۆیان یەک لای کەنەوە ، سەرەتا پێشمەرگەی ھەولێر لە رێگای میران کەریم دەست پێشخەری کرد و گۆلێکی تۆمارکرد بە خولێک ئەحمەد مەئمونی یاریزانی یانەی زێرەڤانی گۆڵی یەکسان بوونی تۆمارکردەوە ھەردوو یانەش بە گۆلێک و بەخالێک یەکسان بوون،لە شاری کەرکووکیش یانەی گازی باکور میوانداری یانەی نەورۆزی پێشەنگی یانەکان کرد لەم یارییەدا یاریزانانی ھەردوو یانە لە تەواوی ماوەی یارییەکە ئاستێکی شایستەیان پێشکەش کرد سەرئەنجامیش ھەردوو یانە بەبێ گۆڵ و بە خالێک یەکسان بوون.
لە کۆمەڵەی دووەم لە دەرڤەری گەرمیان لە قەزای کەلار ھەردوو یانەی شێروانە و سیروانی نوێ ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا کاروان محەمەدی ڕاھێنەری شێروانە سەرکەوتوو بوو لە پلانەکانی نێو یاریگا و توانی سەرکەوتنێکی گەورە بەسەر یانەی سیروانی نوێ تۆماربکات و بە سێ گۆڵی خاوێن یارییەکەی لێ بردەوە و خۆی لە پێشەنگی یانەکان قایمترکرد، لە شاری زاخۆش یانەی ھەندرێن لەبەردەم ھاندەرانی یانەی زاخۆ ڕووبەرووی یانەی زاخۆ بووە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو یانە توانیان ئاستێکی بەرز لە یارییەکە پێشکەش بکەن و سەرئەنجامیش ھەردوو یانە بەبێ گۆڵ یەکسان و خالێکیان پێبرا، لە پیرمامیش بەھۆی کەش و ھەواوە نەتوانرا یاری نێوان ھەردوو یانەی ئارارات و گارە تەواو بکرێت بۆیە ناوبژیوان بڕیاری دا یارییەکە کۆتایی پێ بھێنرێـت، بەتەواو بوونی یارییەکانی ئەم ھەفتەیەش ھەردوو یانەی ھەولێرو شێروانە پێشەنگی یانەکانیان گرتووە.

Top