سەرۆكی یانەی زاخۆ دەستەی لە كاركێشایەوە

سەرۆكی یانەی زاخۆ دەستەی لە كاركێشایەوە
كەمێك پێش ئێستا پەیجی فەرمی یانەی زاخۆ هەواڵی دەستلەكاركێشانەوەی عەبدولوەهاب محەمەد سەرۆكی یانەی زاخۆی بڵاوكردووە بەبێ دیاریكردنی هۆكاری پێشكەشكردنی دەستلەكاركێشانەوە.
هەر لە پەیجی فەرمی یانەكە داوا لە جەماوەری یانەكە دەكات سبەی هەینی دوای تەواوبوونی یاری نێوان هەردوو یانەی زاخۆ و هەندرێن خۆپێشاندانێك ئەنجام بدەن بۆ رەتكردنەوەی دەستلەكاركێشانەوەی یانەكە و هەروەها بەیانامەیەكی فەرمی سەبارەت بەم بابەتە دەخوێندرێتەوە.
هەر لە داوا لە جەماوەر دەكەن، كە لە خۆپێشاندانەكە هیچ زەر و زیانەیەك بە مولكی گشتی نەگەینن.
تا ئێستا یانەی زاخۆ و سەرۆكی یانەكە بەفەرمی ئەم هەواڵەی پشت راستنەكردیتەوە، بەڵام پەیجی فەرمی یانەكە باسی ئەم بابەتەی كردووە.
Top