دۆرتمۆند ئاماده‌یه‌ بە بری 80 ملیۆن یۆرۆ ئۆبامیانگ بداته‌ ریال مه‌درید

دۆرتمۆند ئاماده‌یه‌ بە بری 80 ملیۆن یۆرۆ ئۆبامیانگ بداته‌ ریال مه‌درید
یانه‌ى بروسیا دۆرتمۆندى ئه‌ڵمانى ئاماده‌یه‌ ده‌ست به‌ردارى تواناكانى هێرشبه‌رى یانه‌كه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى گابۆن ئیمیریك ئۆبامیانگ بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ى ریال مه‌دریدى ئیسپانى.

رۆژنامه‌ى ئاس لێدوانێكى هانز یوكیم فاتزكه‌ به‌رێوبه‌رى وه‌رزشى یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ بڵاو كردۆته‌وه‌ و ده‌ڵێت: ئۆبامنیانگ به‌درێژایى ساڵانى رابردوو دڵخۆش بووه‌ به‌یارى كردن له‌ ریزى یانه‌كه‌مان.

یواكیم زیاتر ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر بێت و ده‌سته‌واره‌یه‌كه‌مان به‌برى (80) ملیۆن یۆرۆ پێ بگات به‌دڵنیایه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رێوبه‌رى كاره‌كانى خوێندنه‌وه‌یه‌كى ته‌واو ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ى بریارى كۆتایى بزانین، چونكه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ ئیمه‌ تاوه‌كو ساڵى (2020).

له‌ كۆتایدا یواكیم ده‌ڵێت: زۆر دڵخۆشین كاتێك ئۆبامیانگ ره‌تى كرده‌وه‌ بچێته‌ یانه‌ى بایره‌ن میونخ، ئه‌گه‌ر بێت و ریزى بروسیا دۆرتمۆند جێبهێلێت.

محمد سلێمان

Top