لەخولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان
سبەی زێرەڤانی و پێشمەرگەی ھەولێر،برایەتی و ھەولێر یاری لوتکە ئەنجام دەدەن
کارزان کانەبی
لە میانی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی پێشمەرگەی کوردستان بڕیارە سبەی پێنج شەممە و رۆژی ھەینی شەش یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکانی کوردستان بەرێوە بچێت لە ھەردوو کۆمەڵەکە لە کۆمەڵەی یەکەمیش بڕیارە سبەی پێنج شەممە سێ یاری گرنگ و بەھێز بەرێوەبچێت ، لە پایتەختی کوردستان لە لوتکەی یارییەکان یانەی برایەتی لەسەر یاریگای خۆی و لەبەردەم ھاندەرانی وەرزشیی تیپەکەی میوانداری یانەی ھەولێر دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردووە بۆ ئەوەی بتوانن سێ خاڵی یارییەکە بۆ خۆیان بەدەست بھێنن و زیاتر شەڕی بەدەستھێنانی پلێتی چوارگۆشەی زێرین بکەن و خۆیان لە پێشەنگ نزیک بکەنەوە ھەردوو یانەش لە یەک شارن پێش بینی دەکرێ یارییەکی بەھێز و ژمارەیەکی زۆر ھاندەرانی وەرزشیی ئامادەی یارییەکە بن، لە شاری دھۆکیش یانەی زێرەڤانی پێشوازی لە تیپی پێشمەرگەی ھەولێر دەکەن کە سەمیر بابۆی ڕاھێنەری پێشووی زێرەڤانی ڕاھێنەرایەتی تیپەکە دەکەن، پێشمەرگەکانی ھەولێر دەیانەوێ بە ئاست و بە ئەنجام بگەرێنەوە و پێشەنگی یانەکان کە ئێستا بە یەک خاڵ جیاوازی لە پلەی دووەم دێن و چاویان لەوەیە بە سەرکەوتنێکی گەورە وە بگەرێنەوە پایتەختی کوردستان و شەڕی بەدەستھێنانی چوار گۆشەی زێرین بکەن، لەبەرامبەریشدا یانەی زێرەڤانی ھەموو ھەولێکی دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانێ بە ئەنجامی شایستە بەدەست بھێنێ بۆ ئەوەی لەم قەیرانەی دواکەوتن ڕزگاری بێت، خۆی لە دابەزین رزگار بکات ھەردوو یانەش تەنیا ئامانجیان سێ خاڵی یارییەکەیە، لە شاری کەرکووکیش یانەی گازی باکور بە سەرپەرشتی عەبدوللا مەحمود میوانداری یانەی نەورۆزی پێشەنگی یانەکان دەکات، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشی کردووە بۆ ئەوەی بتوانن سێ خاڵی یارییەکە بۆ خۆیان یەک لای بکەنەوە، گازی باکور بۆ شکستی ھەفتەی ڕابردوو ھەوڵ دەدات و نەورۆزیش لە سلێمانیەوە بە ئامانجی سێ خاڵی یارییەکە ھاتۆتە کەرکووک و پێشەنگی یانەکانیش بپارێزی ھەردوو یانە لە گشت ڕوویەکەوە ئامادەن بۆ ئەم یارییە.
لە کۆمەڵەی دووەم رۆژی ھەینی سێ یاری بەرێوە دەچێت لە دەرڤەری گەرمیان لە قەزای کەلار ھەردوو یانەی شێروانە و سیروانی نوێ ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو یانە ئامادەکارییەکارییەکی باشیان کردووە بۆ بەدەستھێنانی سەرکەوتن و سێ خاڵی یارییەکە، یانەی شێروانەش بۆ پاڕاستنی پێشەنگی یانەکان دەجەنگی بە پاڵپشتی ھاندەران و یاریگاکەی و سیروانی نوێش بە ئەزموونی رزگار عەلی ئەم یارییە گرنگە ئەنجام دەدات، یانەی زاخۆش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی ھەندرێن دەکات لە یارییەکی بەھێزدا بۆ ئەم یارییەش ھەردوو تیپ ئامادەکاری باشیان کردووە و ھەندرێن بۆ وەرگرتنی پێشەنگی یانەکان دەچێتە زاخۆ و خاوەن یاریگاش ھەوڵی وەرگرتنی سێ خاڵی یارییەکە دەدات لەبەردەم ھاندەرانی یانەکەی ئەم یارییەش بە یەکێک لە یارییە بەھێزەکان دادەنرێت، لەپیرمامیش ھەردوو یانەی ئارارات و گارە ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە لەم یارییەشدا سەعد ناسری ڕاھێنەری ئارارات پلانی تۆکمەی داناوە بۆ ئەوەی بتوانێ تیپی گارە بە شکستی ڕەوانەی دھۆک بکاتەوە، لەبەرامبەریشدا یانەی گارە ھەوڵی بەدەستھێنانی سێ خاڵ دەدات بۆ ئەوەی بتوانێ لە دابەزین خۆی رزگار بکات بۆیە جگە لە سەرکەوتن ھیچ شتێکی تری نییە یانەی گارە ، ھەردوو یانەی نەورۆز و شێروانەش پێشەنگی یانەکانی کۆمەڵەکانین گرتووە ، سەرجەم یارییەکانیش لەکاتژمێر ٣٠-٢دوای نیوەرۆ بەرێوە دەچێت.
