کچانی خانزاد لە ئێرانن

کچانی خانزاد لە ئێرانن
کچانی خانزاد لە ئێرانن
ھاوارمورتکەیی
بەمەبەستی بەشداریکردن لە ١٥ھەمین پاڵەوانێتی جامی خەزەری نێودەوڵەتی بۆ شەترەنج، شاندیکی یانەی شەترەنجی خانزاد گەیشتنە وڵاتی ئێران.
شاندەکەی یانەی خانزاد پێکھاتوون لە ٦ شەترەنجزان و دوو ناوبژیوان کە سێیانیان کچن، یانە شەترەنجی خانزاد توانیویەتی پشتگیری دارایی و مەعنەوی ئەو شاندە بکات، چونکە بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکی لەم شێوەیە زۆر گرنگە کە زیاتر لە ٢٥ وڵات بەشدارییان تێداکردووە و لە شاری رشت لە شیمال بەڕێوەدەچێت،‌ بەتایبەتی بۆ یاریزانە لاوەکان کە بەر شەترەنجزانانی دەرەوە دەکەون ئەوانەی ریتینگی بەرزیان ھەیە.
شاندی یانەی خانزاد پێکھاتوون لە:
کاردۆ ئاکۆ شەترەنجزانی نێودەوڵەتی (سەرۆکی شاند)، دڵپاک عەلی (ناوبژیوان)، دەنز فائق(ناوبژیوان)، شەترەنجزانەکانیش بریتین لە: قەھار عەلی، سارا مەسعود، مینا وەجدی، ھانا ھاوار، رابەر بەختیار.
Top