حاتم عەلی دواجار بڕیاری دا

حاتم عەلی دواجار بڕیاری دا
حاتم عەلی دواجار بڕیاری دا
حاتم عەلی یاریزانی پێشووی یانەی وەرزشیی سلێمانی و یانەی دھۆک لە خولی نایابی عێراقی بەھۆی پێکانەوە بۆ ماوەی زیاتر لە نۆ مانگ لە یاریگاکانەوە دوورکەوتەوە دوای ئەوەی چەندین یانە پیەوەندیان پێوە کرد بۆ یاری کردن لە ریزی یانەکانیان دواجار بڕیاری خۆیدا و ھەر لە شاری سلێمانی مایەوە لە بارەی پەیوەندی کردنی بە یانەی نەورۆزیش حاتم عەلی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" من بۆ ماوەی زیاتر لە نۆ مانگ بەھۆی نەشتەگەری ئەژنۆم لە یاریگاکان دوور کەوتووبمەوە بەڵام سوپاس بۆ خوای گەورە ئێستا گەڕاومەتەوە بۆ دۆخێکی باشتر دەستم بە مەشقەکان کردەوە بۆ ئەوەی بتوانم درێژە بە ئاستی خۆم بدەم، ھەرچەندە چەند یانەیەک پێیان گوتبووم بۆ یاری کردن لە خولەکان، بەڵام دواجار من بڕیاری ئەوەمدا کە یاری بۆ یانەی نەورۆز بکەم کە لە شارەکەی خۆمە گرێبەستەکەشم تاکو کۆتایی ئەم وەرزەی خولی نایابی یانەکانی کوردستانە ، گووتیشی " من دەمەوێت لەگەَ یانەی نەورۆز و یاریزانانی ئەو یانەیە بتوانین ئەنجامێکی شایستە بەدەست بھێنین لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان بۆ ئەوەی منیش بتوانم لە رێگای ئەو یانەیە و ئاستی ڕاستەقینەی خۆم پێشکەش بکەم و بگەرێمەوە ئاستە ڕاستەقینەکەی خۆم، چونکە ماوەیەکی زۆرە لە یاریگاکان دوورکەوتومەتەوە.
کارزان کانەبی
Top