زاخۆ بەھێز دەبێتەوە
ھەرچەندە یانەی وەرزشیی زاخۆ ئەمساڵ ئاستی وەکو پێویست نەبووە لە خولی نایابی یانەکانی عێراقی سەڕەرای گۆڕینی دوو ڕاھێنەری رۆمانی، بەڵام ئیدارەی یانەکە بێ ئومێد نییە لە ئاستی یاریزانەکانی کە لە قۆناخی داھاتووی خولەکە بتوانن ئاست و ئەنجامی پێیوست بەدەست بھێنن تیپەکەش بە ھێنانی چەند یاریزانێک خۆی بەھێز دەکاتەوە لەم بارەشەوە خەلیل ئەحمەد سکرتێری یانەی وەرزشیی زاخۆ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ھێنانی ڕاھێنەری رۆمانی دورینیل مونتیانو بۆ ئێمە گرنگی خۆی دەبێت چونکە ناوبراو یەکێکە لە ڕاھێنەرە بەتواناکانی ووڵاتی رۆمانیا، ئێمەش ھێشتا بێئومێد نەبووینە لە ئەنجامی تیپەکەمان، بەڵام لەم قۆناخە گۆڕانکاری دەکەین و چەند یاریزانێکمان ھێناوە و ئەوانیش لەگەڵ یاریزانەکانی خۆمان پێکھاتەیەکی تۆکمەتر درووست دەکەین، ھەموو ھەولێک دەدەین بۆ ئەوەی بتوانین تیپی زاخۆ بە گەورەیی بھێلێنەوە و لە قۆناخی دووەم ئاستمان بەرز دەبێتەوە ، ئێمە ئەگەر سەیری یارییەکانی داھاتووی تیپەکەمان بکەین ئاستی یاریزانەکانمان زۆر باش بووە بەڵام وەکو ئەنجام خراپین و ناتوانین وەکو پێوست لە یارییەکان ئەنجام تۆماربکەین، لە بارەی گرفتەکانیش خەلیل گوتی" ئێمە گرفتی ئەوتۆمان نییە و ئێستا سەرجەم یاریزانەکانمان لە یاریزانە بەتواناکانن لەسەر ئاستی عێراقی ڕاھێنەری رۆمانیش دورینیل مونتیانو متمانەی تەواوی بەخۆی ھەیە کە ئاستی زاخۆ بەرز کاتەوە لە خولی عێراقی چونکە گرێبەستی ناوبراو تاکو کۆتایی ئەم وەرزەی خولی نایابی عێراقە و ئێستاش ئەرکمان زیاتر قورس بووە کە زاخۆ تاکە تیپی کوردستانە لە خولی عێراقی بۆیە ھەرچی لەتوانامان دابێت کەم تەرخەمی ناکەین لە پێشخستنی ئاستی توانایی یانەی زاخۆ ھێشتنەوەی لە خولی نایاب.
کارزان کانەبی
