بە کشانەوەشی ھەولێردەرگای بۆ ھەڵبژاردەی عێراق داناخات
دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشیی ھەولێر بۆ یەکمجارە لە مێژەەی بەشداری کردنی لە خولی نایابی یانەکانی عێراقی بڕیاری کشانەوەی داوە لە خولەکە ئەمەش بۆتە جێگای دەنگۆی زۆر لە شەقامی وەرزشیی کوردستان و عێراق درووست کردووە ئەم کشانەوەشی یانەی ھەولێر لە دوای ئەوە دێت کە لە ساڵی ڕابردوو لە یاری نێوان ھەولێرو نەجەف بەھۆی ئەوکێشە نەخوازراوانەوەکە لە یاریگا روویاندا یانەی ھەولێر بڕیاری ھاوبەشیاندا لەگەڵ یانەی زاخۆ بۆ ئەوەی بکێشنەوە لە خولی نایابی عێراقی، بەڵام دوای ماوەیەک زاخۆ لە بڕیاریەکەی پاشگەز بووە و ھەولێریش بڕیاری کۆتایی داوە بۆ ئەوەی ئەمساڵ بەفەرمی لە خولی عێراق کارەکانی ھەڵپەسێرێت ئێستاش کۆچی یاریزانانی یانەکانی ھەولێر یۆ یانەکانی باشور و ناوەڕاست چووە قۆناخی جێ بەجێ کاری لەبارەی کشانەوەشی لە خولە گەورەکەی عێراق بێجان ئیبراھیم ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشیی ھەولێربۆ گۆڤاری گوڵانی راگەیاند گوتی" ئێمە بە ھیچ شێوەیەک لە بەر ھۆکاری دارایی پاشەکشەمان نەکردووە ، بەڵام وەکو یانەی ھەولێر نەمانویست ببینە بەشێک لەو کێشە تایفەگەرییانەی کە لە عێراق دا ھەن ، ئەم کێشانەش دەستی ھەندێک لە سەرکردە شۆڤینیەکانی عەرەبی تێدایە کە دەیانەوێ لە رێگای یانەی ھەولێرەوە پەیوەندی نێوان شیعە و کورد تێک بچێت، بۆیە ئێمەش وەکو ھەولێر کە پەیوەندییەکی بەھێزمان لەگەڵ یانەکانی عێراق ھەیە نامانەوێ ببینە بەشێک لەم ململانێیەی لە عێراقدا بوونی ھەیە ، داوامان لە یەکێتی تۆپی پێی عێراقی کردووە بۆ ئەمساڵ چالاکییەکانمان ھەڵپەسێرین بەڵام لە خولی نایابی یانەکانی عێراقی بمێنینەوە ، لەبارەی دابەزینی یانەی ھەولێریش بۆ پلەی یەک بێجان گوتی" تاکو ئێستا بڕیاری کۆتاییان نەداوە لەسەر دوورخستنەوەی ئێمە لە خولی پلە نایاب ، چونکە ئەوە یەکێـتی تۆپی پێی عێراق بڕیار لە سەر دەدات، لەبارەی کۆچی یاریزانانی یانەکەش بۆ یانەکانی تر بێجان گوتی" یاریزانەکانمان ھەمووی یاریزانی ئێمەن و بە شێکیان پەیوەندییان بە خولی کوردستان کردووە و بەشێکیان پەیوەندییان بە یانەکانی ناوەراست وباشوری عێراق کردووە بە شێوەی خواستن بە مەرج دواتر بگەرێنەوە یانەی ھەولێر، لە بارەی ھەڵبژاردەی عێراقیش بێجان گوتی" دەرگامان کراوەیە بۆ ھەڵبژاردەکانی عێراق ھەر کاتێک بیانەوێ بۆ یارییە نێودەوڵەتیەکان و مەراسیمەکانیان لە یاریگای ئێمە ئەنجام بدەن ئەوەشمان بە بەرپرسانی یەکێتی تۆپی پێی عێراقی گوتووە ، لەبارەی گرفتی سەرەکی خۆشیان ئەو ئەندامە گوتی" کێشە سەرەکییەکە یاری نەجەف نەبووە ، بەڵام ئێمە دەزانین شتی تری بەدوای دێت بۆیە ئەم بڕیارەمان داوە و ئێمە دژی ھیچ کەس و لایەک نیین وەکو یانەی ھەولێر.
كارزان كانةبى
