چێڵسی بە تاكە مەرجێك دەستبەرداری كۆرتوا دەبێت بۆ ریال مەدرید

چێڵسی بە تاكە مەرجێك دەستبەرداری كۆرتوا دەبێت بۆ ریال مەدرید
رۆژنامەیەكی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە یانەی ریال مەدرید داواكارییەكی لەلایەن چێڵسییەوە پێگەیشتووە لەبارەی گواستنەوەی تیبۆ كۆرتوا.

رۆژنامەی ئێكسپرێسی بەریتانی بڵاوی كردەوە: یانەی چێڵسی ئامادەیی خۆی دەربریوە بە بۆندەكەی یانەی ریال مەدرید رازی بێت و دەستبەرداری تیبۆ كۆرتوای گۆڵچی ببێت.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: بەڵام چێڵسی بۆ سەركەوتنی بۆندەكە مەرجێكی بۆ ریال مەدرید داناوە و داوای ئەلڤارۆ مۆراتای هێرشبەری كردووە.

ریال مەدرید بۆندێكی فەرمی پێشكەشی چێڵسی كردووە تا كۆرتوا بكاتە گۆڵپارێزی تیپەكە و لە وەرزی داهاتوو بە هاوبەشی لەگەڵ ناڤاس یاری پێبكات، بۆیە تیپەكە دەبێت وەڵامی مەرجەكەی چێڵسی بداتەوە كە دەستبەرداربوونە لە مۆراتا.

محمد سلێمان
Top