لە بارەی چەند پرسێكەوە ئەمرۆ شاندێكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان دەچێتە بەغدا

لە بارەی چەند پرسێكەوە ئەمرۆ شاندێكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان دەچێتە بەغدا
KFA- بە مەبەستی لێكتێگەیشتن و زانینی پێگەی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لە یەكێتی تۆپی پێی عێراق و بۆ زیاتر پێشخستنی تۆپی پێ لە كوردستان و عێراق، بڕیارە سبەی سێشەممە 2017/1/24 لە شاری بەغدا هەردوو یەكێتی تۆپی پێی كوردستان و یەكێتی تۆپی پێی عێراق كۆبوونەوەیەك ساز بكەن.

بریارە ئەمرۆ دووشەممە شاندەكەی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بەرەو بەغدا بكەوێتەڕێ و ئامادەكاری بكات بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی تایبەت لەگەڵ بەرپرسانی وەرزشی بەغدا.

شاندەكە لەمانە پێكهاتووە:

1- سەفین كانەبی (سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان) سەرۆك شاند.

2- هادی كەریم (جێگری سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان)

3- سیروان نەجمەددین (ئەندام).

4- تەڵعەت سەعدوڵڵا (ئەندام).

5- عەدنان عەبدولڕەحمان (ئەندام).

محمد سلێمان
Top